کاریکاتۆریستی بەناوبانگ سانسۆری قبوڵ نەکرد و دەستی لەکارکشایەوە

ئان تێلناس کاریکاتۆریست وێنەیەکی جێف بیزۆسی سەرۆکی ئەو ڕۆژنامەیەی کە کاری بۆ دەکات کێشایەوە، کە لە بەردەم دۆناڵد ترەمپ ئەژنۆی داداوە و پارەی پێدا، دوای سانسۆری کاریکاتۆرەکەی دەستی لەکار کێشایەوە.

کاریکاتوریستی خاوەن خەڵاتی پولیتزر، ئان تێلناس دوای ئەوەی کاریکاتورەکەی کە جێف بیزۆس خاوەنی واشنتۆن پۆستی تێدابوو، لەلایەن ڕۆژنامەکەوە ڕەتکرایەوە، دەستی لەکارکێشایەوە.

لەو کاریکاتۆرەدا کە لەلایەن تێلناسەوە کێشرابوو، دەبینرێت ملیاردێرەکان پارە پێشکەش بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکەن و لەبەردەمیدا ئەژنۆیان داوە. کەسایەتییەکانی دیکە کە لەبەردەمیدا ئەژنۆیان داوە و پارەیان پێشکەش کردووە لە کاریکاتۆرەکەدا بریتین لە مارک زۆکربێرگ، دامەزرێنەری فەیسبووک و مێتا، سام ئاڵتمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری open al، پاتریک سۆن-شیۆنگ، بڵاوکەرەوەی لۆس ئانجلس تایمز و میکی ماوس.

لە بەیاننامەیەکدا، تێلناس، کاریکاتوریستی بەناوبانگ، ڕایگەیاند کە کاردانەوەکانیان لەسەر ئەو کارە وەرگرتووە و دانوستانەکانی بۆ چارەسەری کێشەکە ئەنجامداوە. تێلناس بە ئاماژەدان بەوەی کە ناکۆکی زۆر هەبووە، ڕایگەیاند کە ئەمە یەکەمجارە کە کاریکاتۆرەکەی بڵاو نەکرێتەوە بەهۆی هەڵبژاردنی بابەتێک یان کەسێکەوە. دەوترێت دەستەی سەرنوسەران بەهۆی "ڕوانگە لە لێکدانەوەکاندا" کاریکاتۆرەکەیان قبوڵ نەکردووە. تێلناس ئەم دۆخەی بە مەترسی بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری ناو برد.

بیزۆس، دووەم دەوڵەمەندی جیهانە لە ساڵی ٢٠١٣ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی کڕیەوە. تێلناس لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە وەک کاریکاتۆریست لەم ڕۆژنامەیەدا بەرهەمەکانی بڵاو دەکاتەوە.