خۆپیشاندانی لایەنگرانی یەکێتی ئەوروپا لە جۆرجیا بەردەوامە

لە وڵاتی جۆرجیا چالاکی لایەنگری یەکێتی ئەوروپا بە پێشەنگایەتی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ماوەی ١١ ڕۆژە بەردەوامە و خۆپیشاندەران لەدژیی توندوتیژییەکانی پۆلیس ناڕەزایەتییان نیشاندا.

لە جۆرجیا خپیشاندانەکانی لایەنگری یەکێتی ئەوروپا ماوەی ١١ ڕۆژە بەردەوامە. پۆلیس لە بەرانبەر ئەو خۆپیشاندەرانەی دژی هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەکان لە لایەن پارتی خەونەکانی جۆرجیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، ناڕەزایەتی دەردەبڕن، بە تودوتیژی مامەڵە دەکات. پۆلیس لە دژی خۆپیشاندەران کە لە پێش پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە شاریی تیفلیسی پایتەخت گربوونەوەتەوە، بە ڕژاندی ئاو و گازی فرمێسک ڕێژ هێرشیان دەکاتە سەر.

بۆ شەرمەزارکردنی توندوتیژییەکانی پۆلیس لە سەر ڕۆژنامەوانان چالاکییەک ئەنجامدرا. بە هەزاران کەس لە میدیاکاران بەشداریی چالاکییەک بوون و ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ئەو ڕۆژنامەوانانەی کە لە لایەن پۆلیسەوە توندوتیژییان بەرانبەر ئەنجامدراوە و پانکارت بە خواستی ئازادی ڕاگەیاندن بەرزکراونەوە.

ڕووداوەکە چییە؟

پارتی خەونەکانی جۆرجیا لە هەڵبژرادنەکانی ٢٦ی تشرینی دووەم زۆرینەیی دەنگەکانی بەدەستهێهێنا. پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ڕایانگەیاند ئەم سەرکەوتنە بە دەستی ڕووسیا ئەنجام دراوە و ساختەکاریی کراوە. لە دوای یەکلایی بوونەوەی دەرنجامی هەڵبژاردنەکان پارتی خەونەکانی جۆرجیا ڕایگەیاند کە ئەوان دانوستاندنەکانیان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا بۆماوەی ٤ ساڵ ڕاگرتووە، پەیوەست بەم هەنگاوە لایەنگرانی پارتە ئۆپۆزسیونەکانی ئەو وڵاتە بۆ شەرمەزاکردنی ئەو هەنگاوەی پارتی خەونەکانی جۆرجیا ڕژانە گۆڕەپانەکان.