دوێنێ ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە لەندنی پایتەختی ئینگلتەرا، کۆمەڵگەی ئازادی بەریتانیا ١٠هەمین کۆنگرەی ئاسایی ئەنجامدا. کۆنگرەکە بە دروشمی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک بونیات دەنێین" و "لەگەڵ گەنجان دەستمان پێکرد، لەگەڵ گەنجان سەردەکەوین" لە بینای کەجەجە لە لەندەن ئەنجام درا. هەروەها لە کۆنگرەکەدا ئەندامانی هەموو کۆمۆنەکان، ئەنجوومەن و تەڤگەرەکان بەشداربوون، بە مەبستی بیرهێنانەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان خولەکێک ڕێز گیرا و پاشان کۆنگرەکە دەستیپێکرد.
کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی دیوان دەستیپێکرد، هەروەها کۆنگرەکە وەک دیاری پێشکەش بە روحی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کرا.
لە کۆنگرەکەدا بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ پێشوازی لێکرا و دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتاڵ لە ڕێگەی دیمەنەوە بەشداری کۆنگرەکە بوو، لە قسەکانییدا پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بڕیارەکانی پەکەکە و ئەرکە بنەڕەتییەکانی ئەنجوومەنی لە پڕۆسەکەدا هەڵسەنگاند. هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو مرۆڤایەتییە و جەختی لەوەشکردوە بونیاتنان و پەرەپێدانی سیستەمێکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی بەرپرسیارێتی بنەڕەتییانە.
دوای کارتاڵ ڕاپۆرتی ١٠هەمین کۆنگرەی کۆمەڵگەی ئازاد خوێندرایەوە کە ڕاپۆرتی سەرجەم پێکهاتەکانی لە خۆگرتبوو. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە کۆمەڵگەی ئازاد ئامانجی یەکگرتنی کۆمەڵگەیەی ئازادە و بەرپرسیارێتی ڕێکخستن و دامەزراوەییکردنی بە پێی ئەم ئامانجە لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام ئەمە بە تەواوی لە پراکتیکدا جێبەجێ نەکراوە.
کۆمەڵگەی ئازاد ڕەخنەداینە
لە کۆنگرەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە مۆدێلی ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئازادی بۆ ئەو کوردانەی لە تاراوگە دەژین سیستەمێکی گرنگە و گوترا: "پەیوەندییەکانمان لە نێوان تاکەکان و کۆمەڵگەدا، وەک ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی پێداوە، گەیشتووەتە خاڵی تێکچوون. ڕاپۆرتە ڕێکخستنی و سیاسییەکان ڕەخنەی زۆری تێدایە، بەڵام لە هەمانکاتدا بە پێی پارادایمی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ و میراتی مێژوویی تێکۆشانی ئازادیی کورد، ئیرادەی بونیاتنانی سیستەمێکی کۆمیناڵت دیموکراتیک ڕاگەیەندرا."
لە دوای ڕاپۆرتەکە ئەندامان تاوتوێی زۆر قوڵیان کرد.
لە ژیانەوەوە بەرەو ئازادی
لە کۆنگرەکەدا ١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکە پێشوازی لێکرا و گوترا: "گەلی کورد خاوەن بەرخۆدانێکی نەریتی سەد ساڵەیە. پەکەکە، کە هەبوونی گەلێک نکۆڵی لێدەکرا و لەناودەبرا، سەرلەنوێ ژیاندییەوە. لە نکۆڵییەوە بەرەو ژیانەوە، لە ژیانەوەوە بەرەو ئازادی."
پاشان ڕاپۆرتی ڕێکخستنی، پەیوەست بە سەردەمی نوێ پێشنیار کرا و تاوتوێ کرا. لە دوای هەڵسەنگاندنەکانی کۆنگرە بە مەبەستی هەڵبژاردنی بەڕێوەبەری نوێ هەڵبژاردن ئەنجام درا. لە هەڵبژاردنەکەدا بۆ کۆمیتەکانی وەک پەیوەندییەکانی دەرەوە، ڕاگەیاند، کەلتوور، دسپلین، چاودێری و پەروەردە دەنگ درا.
لە ١٠هەمین کۆنگرەی کۆمەڵگەی ئازادی بەریتانیادا سۆنگول ماراش و هێرش سلێمان وەک هاوسەرۆکانی نوێ هەڵبژێردران.