کۆنفرانسی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژئاوا دواخرا
کۆنفرانسی نەتەوەیی کوردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بڕیار بوو لە ١٨ی نیسان بەڕێوە بچێت دواخرا.
کۆنفرانسی نەتەوەیی کوردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بڕیار بوو لە ١٨ی نیسان بەڕێوە بچێت دواخرا.
کۆنفرانسی نەتەوەیی کوردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بڕیار بوو لە ١٨ی نیسان بەڕێوە بچێت دواخرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها)، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک لە کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسی نەتەوەیی کوردانی ڕۆژئاوا، ڕاگەیەندرا کە کۆنفرانسەکە دواخراوە. ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، هۆکاری دواخستنی کۆنفرانسەکە پەیوەندی بە بابەتە تەکنیکییەکانەوە هەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە لایەنە بەشداربووەکانەوە نییە، هەروەها کارەکانی پەیوەست بە ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەش لە ئایندەیەکی نزیکدا بە بەشدارییەکی ئەرێنی و بەرفراوان بەردەوام دەبن.
چاوەڕوان دەکرا لە کاتی نەورۆزدا دانوستان و بەڵگەنامەی یەکێتی حیزبەکان، هێز و ڕێکخراوە کوردییەکان ڕابگەیەندرێت، بەڵام کۆمیتەی ئامادەکار بە هۆی هەندێک بەربەستەوە ڕاگەیاندنی ئەنجامی دانوستانەکانی دواخستبوو.
هەروەها ڕاگەیەندراوە کە بەشێک لە هێزەکان، پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە داواکاری گەل بۆ نووسینەوەی بەڵگەنامەی یەکێتی نێوانیان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن. بە وتەی بەرپرسان، بەڵگەنامەی یەکێتی لەسەر پێکهێنانی کۆمیتەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لەسەر مافەکانی گەلی کورد و بەدەستهێنانی مافەکانی کورد و بەشداریکردنیان لە داڕشتنی دەستووری نوێی سوریادا پێداگری لەسەر کراوە.