کورد لە ستراسبورگ بانگەواز ئاراستەی سی پی تی دەکەن: ئەرکی خۆتان جێبەجێ بکەن
بۆ ئەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تی لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبگەیەنن، کورد و دۆستانیان لە ستراسبورگ کۆبوونەوە.
بۆ ئەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تی لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێبگەیەنن، کورد و دۆستانیان لە ستراسبورگ کۆبوونەوە.
هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئەوروپا ئەنگین سەڤەر و هاوسەرۆکی دەم-نەد ئەنگین یورتسەڤەر بەر لە دەستپێکردنی گردبوونەوەکەی ستراسبورگ قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و ناڕەزایەتیان دژی بێدەنگی دامەزراوەکانی ئەوروپا لە بەرمابەر گۆشەگیری نیشاندا و داوایان کرد کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەجێبگەیەنێت.
هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە ئەنگین سەڤەر بە بیری هێنایەوە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە گۆشەگیرکراوە، گەلی کوردیش ٢٥ ساڵە لە بەرامبەر سیستمی گۆشەگیری لەبەردەم دامەزراوەکانی ئەوروپا چالاکی دەکات.
ئەنگین سەڤەر وتی، "داواکاری گەلی کورد ئەمەیە: رێبەر ئاپۆ ناسنامەی گەلی کوردە. رێبەر ئاپۆ ئازادی گەلی کورە. دەبێت سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا وەڵامی ئەوە بدەنەوە: لە ئیمراڵی چی روودەدات؟ بۆچی دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام نادرێت؟".
ئەنگین سەڤەر ئەوەی خستەڕوو کە گەلی کورد کاتی بێت چالاکیەکان گەورە دەکات و ئەو هەڵمەتەی بەبیرهێنایەوە کە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی عەبدووڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کوردی دەستپێکردبوو. ئەنگین سەڤەر وتی، " گەلی کورد لە هەموو گۆڕەپانێک درێژە بە چالاکی دەدات. سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا دەبێت کۆتایی بە هاوکاری (لەگەڵ دەڵەتی تورک) و بێدەنگی بهێنن و وەڵامی داواکارییەکانی گەلی کورد بدەنەوە".
هاوسەرۆکی دەم-پارتی ئەنگین یورتسەڤەریش دەستنیشانی کرد کە دەبێت ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت و وتی، "تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لە کەسایەتی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالاندا بەرجستە بووە. ئازادی ئەو ئازادی ئێمەیە. گۆشەگیرکردنی ئەو گۆشەگیرکردنی ئێمەیە".
ئەنگین یورتسەڤەر وتی، "هەڵگرتنی گۆشەگیری بەس نییە، دەبێت ئازاد بکرێت و لە ناو گەلەکەیدا بێت. ئەوە ئەرک و بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی هەموومان". ئەنگین یورتسەڤەر داوای لە گەلی کورد و دۆستانی کرد کە لەو پێناوەدا بەشداری لە تێکۆشانی درێژخایەن بکەن.
هـ . ب