کوردانی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژئاوا بانگەوازی یەکێتی نەتەوەییان کرد

کوردانی ئەڵمانیا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وچەتەکانی بانگەوازی یەکێتی نەتەوەییان کرد و وتیان پێویستە دەستەکەوتەکانی ڕۆژئاوا بپارێزرێت.

کوردستانیان کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

شیرین کۆبانێ: وەک کوردانی ئەوروپا لە گۆڕەپانین

بۆ ڕۆژئاوا ئەوەی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین، وەک کوردانی ئەوروپا بۆ پشتگیری گەلەکەمان لەوێدا، بۆ پیشاندانی پشتیوانییەکانمان هەمووکات لە گۆڕەپانەکان دەبین. بۆ ئەوەی هێرشەکان و ئەو ڕووداوانەی لەوی ڕوودەدەن بە ڕای گشتیی ئەوروپا و جیهان ڕابگەیەنین و ببنە دەنگی ئەوان هەمووکات لە گۆڕەپان دەبین.

لوقمان کۆبانێ: دووژمن هێرش دەکاتە سەر هەموو کوردان

دووژمنەکەمان ئەمڕۆ نەک تەنها هێرش دەکاتە سەر یەپەگە و کۆبانێ لە ڕۆژئاوا بەڵکو هێرش دەکاتە سەر هەموو کوردان. لە پێش چاوی ئەواندا هەموو کوردێک دووژمنە. ئەمڕۆ لەم گۆڕەپانەکان بە جیهانی ڕادەگەیەنین کە دووژمن تەنها هێرش ناکاتە سەر پارتێک یان پارچەیەک. دەڵێت دووژمنی پارتێکم بەڵام ئەمە ڕاست نییە. ئەوەی کە ڕاستییە دووژمنی هەموو کوردانە.

شیرین عەفرینی: پێویستە پشتگیرییەکان بۆ ڕۆژئاوا فراوانتر بکەین

بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا لە گۆڕەپانەکان دەبین، ئەمڕۆ هێرش دەکرێتە سەر کۆبانی. ڕۆژئاوا لە قۆناغێکی سەختدایە. پیویستە گەلەکەمان پێکەوە لە گۆڕەپان بن. پێویستە لە ڕۆژئاوا گەلەکەمان ببنە یەک.

زەکی شێخۆ ڕۆژئاوا: ئەگەر نەبینە یەک ئەوا دەبینە قوربانی

دۆخی ڕۆژئاوا مەترسیدارە. بۆیە پێویستە گەلەکەمان چ لە کوردستان و چ لە هەموو پارچەکانی جیهان لە دەوری ڕۆژئاوا کۆببێتەوە. ئەمڕۆ ڕۆژئاوا لە لایەن دەوڵەتی تورک و هەم بە چەتەکان دەورە دراوە. بۆ چەوساندنەوەی گەلەکەمان یەکێتی بڵاو دەکەنەوە بۆ کۆچبەرکردن شەڕێکی بێ ئەخلاقی و پیس بەڕێوە دەبەن. بانگەواز لە کوردانی وڵاتپارێز، پارتەکان، کەسایەتییەکان، ڕۆژنامەنووسان، نووسەران، ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارانی دەکەین، دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە پێش بەرژەوەندییە شەخسی و حزبییەکانیان دابنێن. دەبێت هەڵوێستی یەکڕیزی و خوشک و برایەتی دژی دووژمن نیشان بدەن. ئەگەر پێکەوە هەڵوێست وەرنەگرین، ئەوا مەترسی ئەوە هەیە کە کوردان لە پرۆسەکەدا ببنە قوربانی. خاوەندارێتی لە دەستکەوتەکانی ئەرکێکی کوردانە و ئەخلاقییە لەم کاتە سەختەدا. ئەمڕۆ هێرش دەکرێتە سەر کۆبانی. بەرخۆدانی کۆبانی سیمبولی مرۆڤایەتییە. هێزە نێونەتەوەییەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، ئەم بێ دەنگییەیان جێگەی شەرمە، چونکە کۆبانێ بەرگری بوو لە هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی.

باران مێردین: لە هەر چوارپارچە دەبێت ببینە یەک دەنگ

بانگەوازمان بۆ گەلەکەمان ئەوەیە کە هەمووان لە چوارپارچە یەک دەنگ بن. پێویستە کورد لە بەرانبەر شەڕی پیسی تورکیا لە سەر کوردان یەکبگرێت. هەوڵدەدرێت لە ڕۆژئاوا لە دژی کوردان کۆمەڵکووژی ئەنجام بدەن. کورد، موسڵمان، ئێزیدی، یان هەر باوەڕییەک هەبێت، دەبێت هەموومان یەکبگرین لە دژی ئەم کۆمەڵکووژییانە. بانگەوازمان بۆ گەلەکەمان یەکبگرن بەرانبەر ئەم کۆمەڵکووژییە.

دایکە فەوزێ: بەیەکڕیزی سەردەکەوین

هەزار سڵاو لە ئیمراڵی. لەوێوە مزگێنیمان پێگەیشت.  سڵاو لە یەکێتی کوردان دەکەم. سڵاو لە چوار پارچەی کوردستان، گەریلاکانی سەر لوتکەی چیا، بۆ ڕێبەرمان دەنێرم. ٤٠ ساڵە لە تێکۆشانداین، تاکە خواستمان شکستی دوژمن و سەرکەوتنی گەلەکەمانە. گەورەکانمان دەیانگوت 'ئەگەر یەکگرتوو نەبین یەک بە یەک دەڕۆین'. لەم پرۆسەیەدا دەبێ ئەمە بکەینە بنەمای خۆمان. پێویستە بە کردار و ڕابەرێتی خۆمان سەرکەوتوو بین.

حامیدە عەفرینی: هیچ کارێک هێندەی یەکێتی گرنگ نییە

داواکاریمان یەکگرتوویی گەلەکەمانە. لە هەموو چالاکییەکانماندا بانگەوازمان بۆ هەموو لایەک و هەموو ڕێکخراوەکان یەکێتییە. دەتوانین پێکەوە دژی ئەو دوژمنە تێکۆشان بکەین کە هێرش دەکاتە سەرمان و بە شێوەیەکی بەربەریانە ژن و گەنج و منداڵەکانمان شەهید دەکات. بۆ ئێمە ڕۆژی مان و نەمانە. ئەمڕۆ یەکێتی ئەرکی سەرەکی و گرنگترینە.

عارف عەفرینی: دەبێت دەستەکەوتەکانمان بپارێزین

ئێمە هەمیشە لە هەموو شوێنێک لەگەڵ ڕۆژئاواین. دەمانەوێت گەلەکەمان یەکگرتوو بێت، یەکێتی دروست بکات و بە یەکێتی بچێتە دیمەشق. با ئێستا گەلی کورد یەکبگرن، بەو شێوەیە دەتوانین دەستکەوتەکانمان بپارێزین. سڵاو لە بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە دەکەین. دەبێت لە دەوری ئەم بەرخۆدانەدا یەکبگرین.

هەموو فاشیستەکان ئەمڕۆ بە شەڕێکی پیس هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوا. ڕۆژئاوا خاکی کەس نییە، خاکی کوردانە. بەم هێرشانە دەیانەوێت لە خاکەکەمان دوور بخەنەوە. هێرشەکانی دەوڵەتی عەرەب و دەوڵەتی تورک بۆ سەر دەستکەوتەکانی کورد قبوڵ ناکەین. ١٠٠ ساڵە خوێنمان دەرژێت و شەهید دەدەین. تێکۆشان دەکەین بۆ سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان. وەک کورد لە ئەوروپا هەمیشە ئامادەین بۆ تێکۆشان لە پێناو پاراستنی خاکەکەمان.