کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دژی داگیرکاری ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە

هێرش و تاوانە دژە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتی تورک بە پاڵپشتیکردنی چەتەکان لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بووە بە هەڕەشەیەکەی گەورە، بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانە لە چەندین شاری ئەوروپا کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دژی داگیرکاری ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی ئەوروپا لە دژی گۆشەگیری و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕژانە گۆڕاپەناکان. بە چەندین چالاکی ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد و بانگەوازییان لە هەموان کرد بە ئیرادەوە هەڵوێست وەرگرن.

لە چالاکییەکاندا بە بەردەوامی درووشمەکانی "نەخێر بۆ گۆشەگیری"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن ژیان ئازادی" وترانەوە و پەیامی 'بەردەوام بوون لەسەر بەرخۆدان، پاڵپشتیکردنی ڕۆژئاوایە' درا.

ئێڤری

کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی ئێڤریی، لە گەڕەکی ئێڤری شاریی پاریس ڕۆژانە گۆڕەپانەکان.

گریگنی

لە گەڕەکی گریگنی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی تەڤگەریی گەنجانی شۆڕشگێڕ، ڕژانە گۆڕەپانەکان و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوایان شەرمەزار کرد.

گیسن

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری گیسنی ئەڵمانیا گردبوونەوە و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوایان شەرمەزار کرد.

ستۆکۆڵم

لە ستۆکۆڵمی پایتەختی وڵاتنی سوید، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی سێرگێڵس تورگ گردبوونەوە و داگیرکاریی و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.

برێمەن

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا گردبوونەوە و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوایان شەرمەزار کرد.

کیل

لە شاری کیلی ئەڵمانیاش بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی دیموکراتیکی گەل چالاکی ئەنجامدرا و تیایدا ئاماژە بە هێرشە دڕندە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوا.

درانسی

لە گەڕەکی درانسی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی درانسی (جەدەکە-فە)، ڕژانە گۆڕەپانەکان و هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوایان شەرمەزار کرد.