لە بەریتانیا دەست بە ئامادەکاری بۆ رێوڕەسمەکانی نەورۆز کرا

لە وڵاتی بەریتانیا بڕیارە ئەمساڵیش لە نەورۆزدا چەند ئاهەنگ و مەراسیمێک سازبکرێن، بە تایبەتی لە شارەکانی لەندەن و لیڤەرپول و بۆ ئەو مەبەستەش دەست بە ئامادەکاری کراوە.

کۆمیتەی ئامادەکاری مەراسیمەکانی نەورۆز لە وڵاتی بەریتانیا داوای لەگەلی کورد و دۆستانی کردووە، بە جۆشەوە بەشذاری لە پیرۆزکردنی نەورۆزی ئەمساڵ بکەن، بە تایبەتی رۆژانی ١٧ و ١٩ی ئادار لە هەردوو شاری لەندەن و لیڤەرپول.

لە نەورۆزی ئەمساڵ لەو دو شارە چەندین کەسایەتی سیاسی، پەرلەمانتار و دۆستانی کورد، لەگەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندانی ناسراوی کوردستان بەشداری دەکەن.

کات و شوێنی ئاهەنگەکانی نەورۆز:

London

17 March

Sunday , Time : 12:00 _ 18:00

Finsbury Park , Endymion Road, Harringay ,

London   N4 1EE

Closest station Manor House & Finsbury Park ,  Buses 259- 341-29

***

 Liverpool

 19 March

 Tuesday 5 PM _ 10 PM

 Invisible wind Factory 3 Regent road ,

 Liverpool

 L3 7DS

هـ . ب