لە بەریتانیا لەسەر پرسی کورد پانێل بەڕێوەچوو
لە پانێڵی پەرلەمانی بەریتانیادا ئاماژە بەوەکرا کە لە پرۆسەی ئاشتیی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دا ئەکتەری زۆر گرنگ و سەرەکی ڕێبەر ئاپۆیە و تەڤگەری ئازادی کوردیش لە گەڵیدایە.
لە پانێڵی پەرلەمانی بەریتانیادا ئاماژە بەوەکرا کە لە پرۆسەی ئاشتیی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دا ئەکتەری زۆر گرنگ و سەرەکی ڕێبەر ئاپۆیە و تەڤگەری ئازادی کوردیش لە گەڵیدایە.
لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا، لە پەرلەمانی بەریتانیا پانێڵێک بە ناونیشانی "پرسی کورد، دینامیکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و دۆخی جیۆپۆلیتیک" ئەنجام درا.
پانێڵەکە لە لایەن ئەنجوومەنی گەلی کورد و پێشکەوتنی کوردەوە ڕێکخرا.
پارێزەری بە ناوبانگ مارگرەیت ئۆین، لە پارتی کرێکاران لۆلید ڕوسێل مۆیل و چەندین لێکۆڵەر-ئەکادیمیست بەشداری پانێڵەکە بوون.
لە پانێڵەکەدا پرۆفیسۆر. دکتۆر. جانرۆج یڵماز کیلیش، د. سینەم ئارسلان، پرۆفیسۆر. دکتۆر. تۆماس جیفری مایلی و ئەکادیمیستەکانی کامران مەتین وەک قسەکەر، قسەیان کرد.
لە سەرەتادا دکتۆر. سینەم ئارسلان مافی قسەکردنی وەرگرت و ئاماژەی دا بە هەوڵەکانی ‘پڕۆسەی’ لە تورکیا و ڕووداوەکانی سووریا.
دکتۆر. سینەم ئارسلان ئاماژەی بەوەکرد دیدگاکانی تورکیا و کورد لە سوریا جیاوازن و ئاماژەی بەوەدا کە ڕووداوەکانی ئەم دواییە دەرفەتی گرنگ بۆ ڕێکەوتن لە نێوان تورکیا و قەسەدە دەڕەخسێنن.
مامۆستای زانکۆی کامبریج تۆماس جیفری کاریگەریی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیی کورد لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان هەڵسەنگاند.
پرۆفیسۆر. جیفری ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەی ئاشتییدا لە نێوان پەکەکە و تورکیا دروست ببێت ئەکتەری سەرەکییە و گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان لە دوایین پەیامییدا ئاماژەی بەوەکرد بوو کە 'هەلومەرج دروست ببێت دەتوانم پڕۆسەکە لە زەمینەی توندوتیژییەوە بگۆڕم بۆ زەمینەیەکی سیاسی و یاسایی'، بەڵام چەندین ئەندامی تەڤگەری ئازادی وابیردەکەنەوە کە دەوڵەتی تورک هەوڵدانی وەک ستراتیژی پارچەکردن دەبینێت. عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتیی هەڵوێستی نیشانداوە و بۆ تورکیا و هەرێمەکە بانگەوازی ئاشتیی، دیموکراسی و خوشک و برایەتی دەکات".
'کێشەی کورد کێشەیەکی نێونەتەوەییە'
پڕۆفیسۆر. جانرۆج کلیش گوتی: "بۆ کوردان لە سووریا مۆدێلی فیدراڵی چارەسەرێکی زۆر گونجاوە. ئەو خۆبەڕێوەبەرییە بە دەستوورئ بکەن، دەتوانن پێش لە دەستوەردانی دەرەوە بگرن و ئارامی درێژ خایەن پێک بهێنن. کێشەی کورد کێشەیەکی هەرێمی نییە، کێشەیەکی نەتەوەییە. بۆیە چارەسەرێکی جیهانی پێویستە. ئەکتەرەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (DYE) دەبێت بۆ کێشەکە هەڵوێستێکی بنیاتنەریان هەبێت".
'ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لە ئێران کوردە'
لە کۆتایی پانێڵەکەدا کاموران ماتین کە لە زانکۆی سوسێکس ئەکادیمیستە مافی قسەکردنی وەرگری و دەبارەی پەیوەندی ئێران و کوردستان قسەی کرد و گوتی: "لە بەرانبەر ڕژێمی ئێران تەڤگەری کورد ئۆپۆزسیۆنی سەرەکییە. ڕژێم دەیەوێت کوردان بە ئامانج بگرێت و هەموو ئۆپۆزسیۆنەکان سەرکوت بکات. بۆ ڕژێمی ئێران کورد کوشتن هەرزانترە. لەوێ فشارەکان لەسەر کوردان بۆ هەموو ئێرانییەکان ڕۆڵی چاوترساندن دەگێڕێت. کوردان لە ئێران خاوەنی تۆڕێکی بەهێزی کۆمەڵگەی مەدەنین. لە بابەتی تەڤگەری سیاسییەوە زۆر ڕێکخراوە. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆڵی گرینگ دەگێڕن لە بنیاتنانی پشتیوانی کۆمەڵگەی و بەڕێوەبردنی تێکۆشانی سیاسی. تەڤگەری کورد لە هەرێمەکانی دیکەدا کاریگەری گەورەی دروست دەکات".
دوای پانێڵەکە وەک پرسیار و وەڵام بەردەوامی هەبوو.