لە چەندین وڵات چالاکی 'دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان'دا ئەنجامدرا
لە چەندین وڵاتی ئەوروپا چالاکی 'دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان'دا ئەنجامدرا و لە چالاکیەکاندا بابەتەکانی وەک بارودۆخی گۆشەگیری، ژیان و فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گفتوگۆی لەسەرکرا.
لە چەندین وڵاتی ئەوروپا چالاکی 'دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان'دا ئەنجامدرا و لە چالاکیەکاندا بابەتەکانی وەک بارودۆخی گۆشەگیری، ژیان و فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گفتوگۆی لەسەرکرا.
لە چوارچێوەی چالاکیەکانی 'دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان'دا لە چەندین جێگەی وڵاتانی ئەوروپا چالاکی ئەنجامدارا.
لە گوندێکی ئیتالیا گفتوگۆ لەسەر فکری ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا
لە گوندی ڤاریتای ئیتالیا پەیوەست بە چیەتی و چۆنیەتی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا دانیشتوانی گوندەکە، جوتیار، بنەماڵەکان، کرێکارە بەساڵاچووەکان و خوێندکاران بەشدار بوون. دواتر بەشداربووان ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر بابەتەکە دەربڕی.
کەتەلۆنیا: ڕێگری لە فکری عەبدوڵا ئۆجالان ناگیردرێت
لە ١٧حوزەیران لە شاری لیەیدای کەتەلۆنیا چالاکیەک ئەنجامدارا، چالاکیەکە نمایشکردنی شانۆگەریەک بوو کە لەسەر بنەمای فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەرهەمهێنراوە. چەندین کەس بەشداری چالاکیەکە بوون و دوای شانۆگەرییەکە جەخت لەوەکرایەوە کە ناتوانرێت ڕیگری لە بڵاوبوونەوەی فکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بگیرێت و بۆ هەموو مرۆڤایەتی سەرچاوەی هیوایە.
پانێڵی دیالۆگ لە جیرۆنا
لە ١٥ی حوزەیراندا بە میوانداریکردنی 'Grûp de sûport a la lûcha del Kurdistan' و 'Ateneû Salvadora Catayê'چەندین ئەندامی جیاوازی ‘CUP Farners’, ‘CUP Palamos’ و CGT پانێڵی 'دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان'دا لە شاری جیرۆنای کەتەلۆنیا ئەنجامدرا. لە پانێڵەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارادایمەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن.