لە چوارچێوەی ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، دوو پانێڵ بەڕێوەچوو
لە فینلاند لە چوارچێوەی ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر سیستەمی ئیمراڵی دوو پانێل بەڕێوەچوو.
لە فینلاند لە چوارچێوەی ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر سیستەمی ئیمراڵی دوو پانێل بەڕێوەچوو.
لە پایتەختی فینلاند سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی سەر گەلی کورد پانێل بەڕێوەچوو. لە پانێڵەکان کە لەلایەن کتێبخانەی ڕۆزبودی تۆڕی پشتیوانی کوردستان لە هێلسنکی و کۆمەڵەی خاچی ڕەشی ئەنارشیست لە تورکو بەڕێوە چوو، ڕاگەیاندرا کە گۆشەگیریی ئیمرالی قبوڵکراو نییە.
لە شاری هێلسنکی لە سەر ناوی ڕێکخراوی پارێزەرانی ئۆهەدە و ماف-داد ڕەنگین ئەرگوڵ سەبارەت بە پێگەی یاسایی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دۆخی گۆشەگیری زانیارییان ڕاگەیاند. هەروەها مارتی ئۆدەنا لە ئەکادیمیای مۆدێرنیتە دیموکراتیک ڕایگەیاند کە بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جیاوازی نییە لەگەڵ بارودۆخی گشتی گەلی کورد و تاوانە هاوبەشەکانی هێزە نێودەوڵەتییەکان.
هەروەها نوێنەرانی ڕێکخستنە چەپەکانی فینلەندیش بەشدارییان لە وتووێژ لە گەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دا کرد.