لە کۆبوونەوەی 'دین هاغ'دا بانگەوازی بۆ بەرفراوانکرنی تێکۆشان کرا
لە شاری دین هاغی هۆڵەندا بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار و یەژەکە-هۆڵەندا کۆبوونەوەی گەل ڕێکخرا و هەڵسەنگاندی پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە شاری دین هاغی هۆڵەندا بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار و یەژەکە-هۆڵەندا کۆبوونەوەی گەل ڕێکخرا و هەڵسەنگاندی پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە شاری دین هاغی هۆڵەندا بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار و یەژەکە-هۆڵەندا کۆبوونەوەی گەل ڕێکخرا، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەست بەو پرۆسەیەیی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە گفتوگۆی بەرفراوان کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان هەڵسەنگێندرا، بە تایبەت سەرنج خرایەسەر دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان و باس لە مەترسی و ئاستەنگییەکانی سەر پێشکەوتنی مۆدێلەکە کرا.
لە کۆی بەشداری بەشداربوواندا جەختکرایەوە لەسەر بەرفراوانکردنی تێکۆشان و ئاماژە کرا بەوەی، 'جگە لە بەهێزکردن و بەرفروانکردنی تێکۆشان هیچ ڕێگەیەکی دیکەی چارەسەری نییە'
بەشدرابوون سڵاوییان لە بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانان کرد لە بەنداوی تشرین و ئاماژەیان بەوەدا پێویستە هەموو کەس و لایەنێک لە ئامانجە مەترسیدارەکانی شەڕی تایبەت هۆشیار بکرێتەوە.
کۆبوونەوەکەدا بە جەختکردنەوە لە خاوەنداریکردن لە نەخشەڕێگەی چارەسەری پرۆسەکە کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە پەرەی پێدراوە، کۆتایی هات.