لە مالاڤی و مۆزەنبیق لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا

راگەیەندرا کە بەهۆی گەردەلوولەوە لە مالاڤی و مۆزەنبیق، لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگویرەی راگەیەندراوی پۆلیس، بەهۆی گەردەلوولی فریددی لە هەرێمی بلانتیاری مۆزەنبیق ١١ کەس و لە ویلایەتی زامبیزی ئەو وڵاتەش لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا و لە مالاڤیش لانیکەم ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی پسپۆڕانی کەشوهەوا، فریددی گەورەترین گەردەلوولە. گەردەلوولی فریددی، کۆتایی مانگی شوبات لە مۆزەنبیق و ماداگاستار روویدا. لە مۆزەنبیق ١٠ کەس، لە ماداگاسکاریش ١٧ کەس گیانیان لەدەستدابوو.

ف.ق