لە نەیجریا ٥٠ ژن و منداڵ ڕفێندران
لە ویلایەتی زامفارای نەیجریا گرووپێکی چەکدار زیاتر لە ٥٠ ژن و منداڵیان ڕفاند.
لە ویلایەتی زامفارای نەیجریا گرووپێکی چەکدار زیاتر لە ٥٠ ژن و منداڵیان ڕفاند.
لە گوندی کاکنی سەر بە ویلایەتی زامفارای باکووری ڕۆژئاوای نەیجریا گرووپێکی چەکدار زیاتر لە ٥٠ ژن و منداڵیان ڕفاند.
لە هەرێمەکەدا ماوەیەکی زۆرە لەپێناو دەسکەوتنی فیدیەدا ڕووداوی ڕفاندن ڕووی دەدا. هەژاری و ڕەوشی خراپی ئابووری ڕێگەی بۆ زیادبوونی ئەم ڕووداوانە خۆش کردووە.
هێزە ئەمنییەکانی هەرێمەکە ڕایانگەیاند هەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی ڕفێندراون.