لە ستاڤراپۆل مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز بەڕێوەچوو

کوردستانیان لە شاری ستاڤراپۆل ئاگری نەورۆزیان کردەوە و بە دروشمی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' نەورۆزیان پیرۆزکرد.

کوردستانیانی دانیشتووی ستاڤراپۆلی روسیا بە جۆش و خرۆشی زۆرەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد. کوردستانیان کە لە ٢٠ی ئاداردا ئاگری نەورۆزیان کردەوە، لە ٢١ی ئاداردا لە گوندی رازدۆلنۆی نۆڤۆئالێکساندرۆسک کۆنسێرتێکیان رێکخست. لە مەراسیمەکەدا نوێنەرانی نەتەوەکانی دیکەی دانیشتووی هەرێمەکەش ئامادەبوون.

لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی رێکخراوەکانی هەرێمی ستاڤراپۆل حسێن ئەخمەدۆڤ قسەی کرد و ئاماژەی بە مێژوو و گرنگی نەورۆز کرد. لەسەر ناوی ئیدارەی حکومەتی خۆجێیی ئە. ڤی دودێنکۆ قسەی کرد و سەیران ئاخمەدۆڤاش بە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی ژنانی ستاڤراپۆل وتەیەکی پێشکەش کرد.

لە وتەکاندا جەخت لە سەر گرنگی نەورۆز بۆ گەلی کورد کرایەوە و ئەوەش خرایەڕوو کە نەورۆز جەژنی بەهاری ساڵی نوێیە و بە دروشمی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" پیرۆز دەکرێت.

لەسەر ناوی کوردان لە روسیا، نەورۆز لە کورد و کوردستانیانی هەر چوارپارچەی کوردستان پیرۆزکرا.

ئاهەنگەکە بە بەشداربوونی هونەرمەندانی وەک دەنگبێژ کاوە، حسێن مامدۆڤ، مەحمود کۆبانێ، دەلیل لەزگیێڤ، باری یوسۆبوف، هونەرمەندی منداڵ ئالبینا لازگیێڤا و گروپی هەڵپەڕکێی 'کولیلکێن رۆژێ' بەڕێوەچوو.

دوو گروپی رووسیش بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد و بە سەمای خۆیان جۆش و خرۆشی مەراسیمەکەیان زیاتر کرد.

هـ . ب