لە ئەوروپا، کوردان و دۆستانیان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا

لە زانکۆی شێفیڵد لە شتوتگارت چالاکیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو. هەروەها نوسراوی"ئازادی بۆ ئۆجالان" لەسەر تاوەری ئیفێل هەڵواسرا.

گروپە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی شێفیڵد لە بەریتانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و کارت پۆستاڵیان واژۆ کرد و ناردیان بۆ ئیمرالی.

کۆبوونەوەکە لەلایەن گروپی پشتیوانی لەکوردستان(گرووپی کۆچ و پەنابەری باشووری یۆرکشر)، گروپی پشتیوانی فەلەستین، گروپی دەستپێشخەری کوردانی شێفیڵد، و گروپە خوێندکارەکانیش بەهەمان شێوە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

لەم کۆبوونەوەیەدا، پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی گەلی بەریتانیا عەگید ئامارا و نوێنەری کۆنگرەی ستاری ئەوروپا ڕوخوش شێخۆ زانیارییان سەبارەت بە پێشکەوتنە سیاسییەکانی کوردستان پێشکەش کرد.

ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ نەتەوەی دیموکراتیکی گەلان و ئازادیی ژنان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە هەموو بوارەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان لەگەڵ بەشداربوواندا هاوبەش کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی دەبێت لە دژی لۆژیکی دەوڵەت-نەتەوە گەشە بکات. لە کۆبوونەوەکەدا، پارادایمی ئازادی ژنان لە ڕەهەندە جیاوازەکانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. هەروەها سەرنج ڕاکیشایە سەر هەڵمەتی ۱۰ی تشرینی یەکەمدا بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هەروەها دەست نیشان کرا کە ئانا جامبەل کە لە ڕیزەکانی یەپەگەدا شەهید بوو، لە زانکۆی شێفیڵد لەگەڵ بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ئاشنا بوو و گرنگی بە تێکۆشانی گەلی کورد دەدا. بڕیار درا کە تێکۆشان لەگەڵ گەلی کورد بەرفراوانتر بکرێت.

دواتر بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کارت پۆستاڵیان ئیمزا کرد بۆ ناردنیان بۆ ئیمرالیی.

شتوتگارت

لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، کۆبوونەوەیەکی گەلی سازکرد. مەسعود دەغان، بەرپرسی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شتۆتگارت ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە، و ڕایگەیاند، ئەم گۆشەگیرییە کارییەگەریی لەسەر کوردیش دەکات.

داغان بانگەوازی کرد لە ١٧ی ئازار لە شاری کۆڵن بەشداری چالاکییەکە بن.

پاریس

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزووتنەوەی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە بەرامبەر گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە سەر تاوەری ئیڤڵ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، چالاکییان ئەنجامدا.

گەنجان لەسەر تاوەری ئیفڵ پانکارتی گەورەی"ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێکەوە بەرخوەدان دەکەین"یان کردەوە.

  گەنجان وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان هەڵواسی و دروشمی "بژی سەرۆکی ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بژی بەرخۆدانی پەکەکە"یان وتەوە.

هەروەها گەنجان ڕایانگەیاند، تا ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەهێنرێت، بەردەوام لە هەموو شوێنێک لە مەیدانەکان درێژە بە چالاکییەکانیان ئەدەن.