وتووێژ لە گەڵ عەبدوڵا ئۆجالان
یەکێتی خوێندکارانی کەتەلۆنیا(SEPC) لە زانکۆی ڤالێنسیا بە ناونیشانی "ڕۆژانی وتووێژ لەگەڵ ئۆجالان" چالاکیەکیان بەڕێوە برد. لە پلاتفۆرمی وتووێژەکەدا٢٠ کەس کە زۆربەیان خوێندکار بوون بەشدار بوون.
لە پلاتفۆرمەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی سیستەمی گۆشەگیری و ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەروەها لەسەر مێژوو، جوگرافیای کوردستان، تێکۆشانی گەل بۆ ئازادیی کوردستان، مێژووی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە لەسەر بنەمای بیرۆکە، پراکتیک و ڕێبازەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێکخستن کراوە، وتووێژی لەسەر کرا.
هەروەها لە وتووێژەکەدا سەبارەت بە مێژوو، بەرخۆدان و چالاکییەکانی وڵاتانی کەتەلۆنیا وتووێژ پشکەش کرا، بەتایبەت سەبارەت بە پاراستنی زمان و کولتوور لە بەرامبەر چەوساندنەوەی دەوڵەت بە بەرفراوانی ووتوێژیان لەسەر کرا.
تەوەری تێکۆشانی چینایەتی و نەتەوەیی، گۆڕانی مێژوو و پارادایمی تەڤگەری ئازادیی کورد و پێگە و پاراستنی کولتوور و ڕۆڵی ژن و نەهێشتنی دەسەڵاتی پیاوسالاری بە چڕی باسیان لە سەر کرا.