ماکرۆن: ئێران کێشەی سەرەکی ستراتیژیک و ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند؛ ئێران کێشەیەکی سەرەکی ئەمنی و ستراتیژیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕایگەیاند، ئەمە تەوەری سەرەکی وتووێژەکانە لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکادا کە دەبێت سەرنجی بخرێتە سەر.

ماکرۆن لە وتارێکدا بۆ باڵیۆزانی فەرەنسا ڕایگەیاند: "ئێران کێشەیەکی سەرەکی ئەمنی و ستراتیژیکە بۆ فەرەنسا و ئەوروپا بەگشتی و هەموو ناوچەکانی دیکە.

هەروەها سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد: "خێراتربوونی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران زۆرتر لە شکست نزیکمان دەکاتەوە.