لەبارەی کۆمەڵکوژییەکانی پاریسەوە نامە بۆ وەزارەتی دادی فەرەنسا نێردرا
ژنانی کوردی دانیشتووی شاری رەیمس، نامەیان ئاراستەی وەزارەتی دادی فەرەنسا کرد و تیایدا داوایان کرد بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژی پاریس ئاشکرا و دادگایی بکرێن.
ژنانی کوردی دانیشتووی شاری رەیمس، نامەیان ئاراستەی وەزارەتی دادی فەرەنسا کرد و تیایدا داوایان کرد بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژی پاریس ئاشکرا و دادگایی بکرێن.
کۆمۆنی ژنانی خۆیبوونی سەر بە بزوتنەوەی ژنانی کوردی فەرەنسا (تەژەکە-فە)، نامەیان ئاراستەی وەزارەتی دادی فەرەنساکرد. ژنان لە نامەکانیاندا داوایان کرد بکوژانی سەکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز کە لە ٩ی کانونی دوەمی ٢٠١٣ و ئەمینە کارا، میر پەروەر و عەبدولرەحمان کزل کە لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا تیرۆرکران، بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکرێن و دادگایی بکرێن.
لە نامەکەیاندا بۆ وەزارەتی دادی فەرەنسا، ژنان باسیان لەوەکرد، کە مردنی ئەنجامدەری کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس عومەر گونای گوماناوییە، ئەمە جیالەوەی لەژێر ناوی نهێنی دەوڵەت دۆسیەکە داخراوە. هەر لە نامەکەدا سەرنج بۆ سەر کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس راکێشراوە و ئەوە خراوەتەڕوو، "کۆمەڵکوژی دووەمیش بە پاساوی 'تەندروستیی ئەنجامدەرەکەی باش نییە و تاوانەکە نەژادپەرستییە' کۆمەڵکوژییەکە روون نەکرایەوە.
ژنان لە نامەکەیاندا باسیان لەوەکرد کە تێکۆشان و بەرخودانیان لە پێناو چەسپاندنی دادپەروەری فراوانتر دەکەن.