وۆرکشۆپی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی کۆمەڵایەتی ئەنجامدرا
لە ئەڵمانیا وۆرکشۆپی تێکۆشان لە دژی ڕەگەزپەرستی کۆمەڵایەتی ئەنجامدرا.
لە ئەڵمانیا وۆرکشۆپی تێکۆشان لە دژی ڕەگەزپەرستی کۆمەڵایەتی ئەنجامدرا.
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا کۆمۆنی مەریەمی ژنان، یەژەکە-ئە و فەد-گەل 'وۆرکشۆپی تێکۆشان لە دژی ڕەگەزپەرستی کۆمەڵایەتی'ییان ئەنجامدا و سەرەتای وۆرکشۆپەکە ئەو ژنانەی لە هەردوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریس شەهیدبوون، یاد کرانەوە.
دواتر لەسەر ناوی تەژەکە-ئە زیلان دیار و مەدیا بۆتان بەشداری وۆرکشۆپەکە بوون.
گوڵستان ئاتەش کە بەڕێوەبەری وۆرکشپۆکەکە بوو لە قسەکانییدا جەختی لەسەر بەردەوامیدان لەسەر ڕێگەیی شەهیدانی ژنانی پێشەنگ کردەوە.
ناوەڕۆکی هەڵسەنگاندنەکانی هەردوو ژنە بەشداربوو زیلان دیاری و مەدیا بۆتان بەم شێوەیە:
"گۆڕینی سیستەمی کۆیلایەتی کە لە لایەن عەقڵیەتی باوکسالاری هەزار ساڵەوە شێوەگیر بووە، وەک ئەوەی باسەکرێت هێندە ئاسان نییە. گۆڕینی ئەو زیهنێتە تێکۆشانێکی چڕ و بەردەوامی پێویستە. ڕێبەر ئاپۆ حەقیقەتی دەسەڵاتداریی ئاشکرا کرد. شەهید سارا، بێریتان، سەما و چەندین هاوڕێی دیکەمان کە لە دژی سیستەمی دەسەڵاتداری تێکۆشان، ڕێگەیان ڕووناک کردوونەیتەوە. جیاوازی ئێمە لەگەڵ بزووتنەوە فیمینیستەکان ئەوەیە کە خاوەنی ئەڵتەرناتیفین. لێرەدا زانستی ژنۆلۆژی بۆ ئێمە و تێکۆشانمان بووە ڕووناکیەکی بەهێز."
دوای تەواوبوونی هەڵسەنگاندنەکان بیروڕا لە نێوان بەشداربوواندا گۆڕدرایەوە.