نیویۆرك تایمز: قەیرانی ئۆكرانیا توانای بەهێزی، سوپای ژاپۆن زیاتر دەكات
هاوكاری سەربازی بە ئۆكرانیا، كاتێكی چارەنووسسازە لەمێژووی ژاپۆندا، لەبەر ئەوەی ئەم وڵاتە زیاتر پۆزسیۆنی شەڕ بەخۆیەوە دەگرێت.
هاوكاری سەربازی بە ئۆكرانیا، كاتێكی چارەنووسسازە لەمێژووی ژاپۆندا، لەبەر ئەوەی ئەم وڵاتە زیاتر پۆزسیۆنی شەڕ بەخۆیەوە دەگرێت.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لەوتارێكی خۆیدا جێگای داوەتە ئەوەی كە چۆن ژاپۆن دوای شەڕی جیهانی دووەم هەڵوێستێكی دژە شەڕی بەنیسبەت قەیرانە سەربازیەكانی دنیا گرتەبەر، دوای هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا بەشێوەیەكی رۆژانە سەرقاڵی گرتنەبەری رێكارەكانی پۆزسیۆنی شەڕە.
چەند رۆژ دوای ئەوەی روسیا پەلاماری ئۆكرانیا، دراوسێ رۆژئاوایی خۆیدا، ئۆكرانیا داوای لەژاپۆن كرد، كەل و پەل و جبەخانە، سیلاح، موشەكی دژە تانك، رادارە ئەلەكترۆنیەكان و ئەلكەی گوللەنەبڕیان بۆ رەوانە بكات. لەو كاتەدا ئەم داواكاریەی ئۆكرانیا بێ ئەنجام بوو، لەبەر ئەوەی كە ژاپۆن لەدوای شەڕی جیهانی دووەم دەستی لەپۆزسیۆنی شەڕ هەڵگرتبوو، زیاتر لە 75 ساڵە هیچ كەل و پەلێكی سەربازی بۆ هیچ وڵاتێك رەوانە نەكردووە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژاپۆن لەماوەی كەمتر لەهەفتەیەك یاساكانی هەناردەكردنی كەل و پەلی سەربازی گۆڕی. لەسەرەتاكانی مانگی نیسان، هێزەكانی بەرگی ژاپۆن فرۆكەیەكی تانكەر بۆئینگی KC-767 كە پڕ لە ئەلك و كڵاوی گوللەنەبڕ بوو رێكردە ئۆكرانیا.
بەگوێرەی نیویۆرك تایمز، هاوكاری سەربازی بۆ ئۆكرانیا"كاتێكی چارەنووسساز"ە لەمێژووی ژاپۆندا؛ لەبەر ئەوەی كە ئەم وڵاتە لە ئاشتی خوازی لەمێژینە دوور دەكاتەوە و بەرەو گرتنە بەری پۆزسیۆنی شەڕ نزیكدەكاتەوە.
لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕی ئۆكرانیا، ژاپۆن لەپاڵ ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا گەمارۆی قۆرسی لەدژی روسیا داناوە و لەم چەند مانگەی دوایدا، گفتوگۆ لەسەر رێكارە توندەكان لەبەرامبەر بەهەڕەشە بێ ئەندازەكانی چین و كۆریای باكور دەكات.
بەگوێرەی نیویۆرك تایمز، ئەم هەستی بەپەلەی ژاپۆنە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە لەراستیدا هەرێمەكانی باكوری روسیا تەنیا 25 كلیومەتر لەگەڵ هۆكایدو، گراوی باكوری ژاپۆن دوورە. روسیای كۆن لەكۆتایی شەڕی جیهانی دووەم، ژمارەیەك لە گراوەكانی كوریل كە هی ژاپۆن بوو داگیركرد و روسیا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، رادەستی ژاپۆنی نەكردۆتەوە.
شەڕی ئۆكرانیا تەنیا دەرچەیەكی دیپلۆماتیك بوو كە ژاپۆن دڵی پێ بەستبوو تا لەو رێگەیەوە لەسەر رەوشی گراوەكان لەگەڵ روسیا گفتوگۆ بكات و ئێستاش ژاپۆن لەوە دەترسێت كە قەیرانی هەنووكەیی لەوەی كە هەیە زیاتر لەكێشە مێژووییەكان پەڵبكێشێت.
ف.ق