نیویۆرك تایمز: تاڵیبان لە ٦ مانگدا ٥٠٠ سەرباز و كارمەندی حكومەتی پێشووی كوشتووه
كۆشتوبڕی تۆڵەسەندنەوەی چەكدارانی تاڵیبان بەرفراوانتر دەبێتەوە و هەموو هەرێمەكانی ئەفغانستان دەكەونە بەر هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە.
كۆشتوبڕی تۆڵەسەندنەوەی چەكدارانی تاڵیبان بەرفراوانتر دەبێتەوە و هەموو هەرێمەكانی ئەفغانستان دەكەونە بەر هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لەراپۆرتێكیدا رایگەیاندووە؛ تاڵیبان بەپێچەوانەی لێبوردنی گشتی دەستی بە كوشتوبڕی بەرفراوانی تۆلەسەندنەوەی لەبەرامبەر بەكارمەندانی دەوڵەت و هێزە ئەمنیەكانی رابردوو كردووە.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی نیویۆرك تایمز، تاڵیبان تەنانەت بۆ هەژمارێك لەسەربازەكانی حكومەتی رابردووش بەڵگەنامەی لێبوردنی بۆیان نووسیبوو و جەختیان لەسەر ئەوە كردبووەوە كە"لە نەیارانی كۆنی خۆیان تۆڵە ناسێننەوە".
زەبیحۆڵڵا مۆجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لەیەكەمین كۆنفرانسی راگەیاندنیدا دوابەدوای گەیشتنە دەسەڵات رایگەیاندبوو؛ ئێمە پاراستنی هەموو ئەو كەسانەش كە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمان كاریانكردووە دەكەین.
بەڵام نیویورك تایمز دوای لێكۆڵینەوەیەكی حەوت مانگی گەیشتە ئەوە راستیەی كە بەڵێینەكانی تاڵیبان پڕوپووچ و "بەتاڵ"بوون. رۆژنامەكە نووسیوویەتی؛ لە ئەو حەوت مانگەدا نزیكەی ٥٠٠ كەس لەبەرپرسانی حكومەتی پێشوو و ئەندامانی هێزە ئەمنیەكانی ئەفغانستان لەشەش مانگی یەكەمی دەسەڵاتداریەتی تاڵباندا كۆژراون یا چارەنووسیان دیار نییە.
هـ . ب