روسیا: بەریتانیا سەرپەرشتی هێرشی سەر بۆری غازمان کردووە

بەپێی قسەکانی گوتەبێژی کریملین، لە مانگی ئەیلولدا هێرشی سەر هێڵی بۆری غازی نۆرد سترەم یەک و دوو لەلایەن بەریتانیاوە سەرپەرشتی کراوە.

دیمیتری پەسکۆڤ گوتەبێژی کریملین بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کرد و وتی، " بەپێی سەرچاوە هەواڵگریەکان، هێرشەکە لەلایەن پسپۆرە سەربازیەکانی بەریتانیاوە ئەنجامدراوە. بەڵگە هەیە کە بەریتانیا سەرپەرشتی ئەم هێرشە تیرۆریستیە لە بەرانبەر ژێرخانی وزە کردووە."

پەسکۆڤ باسی ئەوەشی کرد کە وڵامی ئەو هێرشانە دەدرێتەوە و بێدەنگی وڵاتانی ئەوروپاشی شەرمەزار کرد.

لە ٢٦ی ئەیلولدا لە نزیک دەرگەی برۆنهۆلمی دانیمارک لە چوار شوێن بۆری غازی نۆرد ستریمی یەک و دوو لێیدەچوو.

ف.ق