روسیا هۆشیاری بە ئەمریكا دەدات و دەڵێت، نابێت چەك و چوڵ رەوانەی ئۆکراینا بكات

باڵیۆزخانەی روسیا لە واشنگتۆن بە رەوانەكردنی نامەیەك بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، هۆشیاری دەداتە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی لەسەر رەوانەكردنی چەك و چۆڵی سەربازی بۆ ئۆکراینا.

باڵیۆزخانەی روسیا لە واشنگتۆن بە رەوانەكردنی نامەیەك بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، هۆشیاری دەداتە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی لەسەر رەوانەكردنی چەك و چۆڵی سەربازی بۆ ئۆکراینا.

روسیا لەو نامەیەدا هۆشیاری داوە، هاوكارییە سەربازیەكانی ئەمریكا و ئەندامانی ناتۆ بۆ ئۆکراینا گفتوگۆوەكانی لە ئۆكراینا زیاتر كردوە و ئەو كارەش دەرئەنجامی چاوەڕوان نەكراوی زۆری لێدەكەوێتەوە.

ئەم نامەیەی روسیا دوابەدوای ئەوە هات، كە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا باسی لەبڕی ٨٠٠ میلیۆن دۆلاری تر وەكو هاوكاری بۆ ئۆکراینا كردبوو.

 هاوكارییە سەربازییە نوێیەكانی ئەمریكا پارچەكانی تۆپخانە دوورهاوێژەکان و هەلیكۆپتەر لەخۆی دەگرێت. ئەمریكا تا ئێستا ٣ ملیارد دۆلاری وەكو هاوكاری سەربازی داوەتە ئۆکراینا.

بەرپرسێكی پایە بڵندی ئەمریكی دەڵێت: "ئەم هوشیاریەی روسیا نیشانی دەدات، كە هاوكارییەكانی ئەمریكا رێگەی لە سەركەوتنی روسیا لە ئۆکراینا گرتووە".

ژ.ت