روسیا لەسەر بەردەوامبوونی هێرشی سەربازی بۆ سەر خاكی ئۆکراینا جارێكی تر لەسەر بەرفراوان بوونی ناتۆ بەرەو رۆژهەڵاتی ئەوروپا هۆشیاریدا و هەڕەشەی لەهەر دوو وڵاتی سوید و فینلاند كرد، كە ویستی بەشداربوونیان لەناتۆدا هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا، رۆژی هەینی ١٥ی نیسان سەرەڕای هۆشیاركردنەوەی دووبارە لەسەر دەرئەنجامە چاوەڕواننەكراوەكانی بەشداربوونی وڵاتانی سوید و فینلاند بۆ ناو هاوپەیمانیی ناتۆ و ئەم هەڵگەڕانەوەشی وەكو هۆكاری سەرەكیی قەیرانی باكوری ئەوروپا و گۆڕكردن و پێكدادانی نێوان رۆژئاوا و روسیا لەسەر دۆسیەی ئۆکراینا بەناوكرد.
دەرئەنجامە چاوەڕواننەكراوەكانی بەشداربوون لەناتۆدا
ماریا زاخارۆڤا وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بیاننامەیەكدا رایگەیاند:"هەڵبژاردن لەسەر بەرپرسانی هەر دوو وڵاتی سوید و فینلاندایە، بەڵام دەبێت ئەوان بەگشتی لەسەر دەرئەنجامە چاوەڕواننەكراوەكان و بەتایبەتی لەسەر پەیوەندییە دوولایەنەكانی نێوانمان و بەگشتی لەسەر هەیكەلەی ئەمنیی ئەوروپاش ئاگادار بن".
ژ.ت