تەڤ- چاند: لە ڕێپێوانی کۆڵن دا لەگەڵ گەل دەبین

تەڤ- چاند بۆ ڕێپێوانی فراوانی ئازادی کۆڵن ڕیگەیاند؛ لە ١٧ی شوباتدا تەنیا یەک بەرنامە هەیە، ئەویش چالاکی مێژووی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و دەبێت لەگەڵ گەلدابین.

هونەرمەندانی تەڤ- چاند بۆ ڕێپێوانی ١٧ی شوباتی کۆڵن، بانگەوازی بەشداربوونی کرد  و ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دەوڵەتانی کاپیتاڵیست، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە هیوایی کۆتایهێنان بە دۆزی کورد و کوردستان هەموو بەها مرۆڤایەتیەکان پێشێل دەکەن. لە پێشدا هەموو هەڵێکی دیبلۆماسی ئاستەنگ دەکەن، دواتر لە ڕێگەیی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییەوە، ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی مافیایی دەستگیردەکەن و ڕادەستی دەوڵەتێکی دەکەن، کە سوێندی لەسەر دوژمنایەتی کورد خواردوە. هیوایی چاوەڕوانکراویان ئەوەبوو، بە دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد تەواو ببێت. بەڵام ڕبێبەر ئاپۆ و بزوتنەوەی ئاپۆیی لێکۆڵنەوە و خوێندنەوەی باشیان بۆ سەرهەڵدانەکانی پێشوترکردبوو. هەرگیز لە گەل جیاناببنەوە و هیچ هێزێک ناتوانێت لەگەلی کورد دایان ببڕێت.

هەر لەسەرەتاوە، گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادی، لە ڕوانگەیی ڕێبەر ئاپۆوە لە پیلانگێڕیی تێگەشتن. هیوا و ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکارەکانیان لە گۆڕنا. لە هەموو شوێنێک تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆیی فراونترکرد. بە چالاکی ئازادی بانگەوازی ئازادی جەستەیی و لابردنی گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. دەوڵەتی داگیرکەر ماوەی ٢٥ ساڵە بە دەستوری هاوکارەکانی، گۆشەگیرییەکی نا ئەخلاقیان لە پێش چاویی هەمووان سەپاندوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢٥ ساڵە ڕێگاکانی چارەسەری دیموکراتیک دادەخات. چەکی قەدەغەکراو بەرامبەر بە گەریلا بەکار دەهێنێت. کۆمەڵکوژی دەکات. گوند و شارەکان وێران دەکات. قڕکردنی سیاسی و کلتوری گەشتوەتە ئاستێکی دڕندانە. بەڵام بەم کارانەی ناتوانێت کۆتایی بە تێکۆشانی ئازادی گەل بهێنێت.

وەک هونەرمەندانی وڵاتپارێز لە تێکۆشانی ئازادی گەلدا، ئەرک و ڕۆڵی خۆمان دەزانین. لە هەموو چالاکیەکدا لەگەڵ گەلی خۆمانداین و هەوڵدەدین پێشەنگایەتی بکەین. بۆیە دەبێت لە چالاکی ١٧ی شوباتدا، هونەرمەندان و خەباتگێڕانی کلتوری هەموو کار و بەرنامەیەکی خۆیان ڕاگرن و بڵێن: لە ١٧ی شوباتدا تەنها یەک بەرنامە هەیە، ئەویش چالاکی مێژوویە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ".