واژۆکانی هەڵمەتی ئازادیی ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی ئەرژەنتین کرا

ئەو واژۆیانەیی لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد'دا کۆکرابوونەوە، لە لایەن شاندێکەوە ڕادەستی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەرژەنتین کرا.

ئەنجامی هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' لە نێوان ١٣-٢٣ی تشرینی دووەمدا دەستپێکرابوو، لە لایەن شاندێکەوە لە بەڕێوەبەرانی سەندیکا و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤەوە ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی ئەرژەنتین کرا.

واژۆ کۆکراوەکان لە ٢ی کانوونی دووەمدا ڕادەستی نوسینگەی سەرۆکوەزیران، یەکێتی ئەوروپا و کۆمیساری باڵایی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا. ئەم دامەزراوانە لە نێو شاندەکەدا بوون:  CTA Autónoma, Encuentro Militante Cachito Fukman, Gremial de Abogados y Jubilados Insurgentes.

لە هەڵمەتەکدا چەندین کەسایەتی لە سیاسەتەمەدار، پارێزەر، پەڕلەمانتار، سەندیکاوان و چالاکوانی ژینگەیی...هەبوون و بە واژۆی خۆیان پشتگیرییان بۆ هەڵمەتەکە دەربڕی.

جەختەکینەوە لەسەر خواستەکانمان

ماریا جۆسی  جانۆی ئەندامی مافەکانی مرۆڤی CTA-Autónoma: بۆئەوەی ئەنجامی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆکان ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی ئەرجەنتین بکەین، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەرجەنتین کۆبووینەوە. وە کۆبوونەوەکانمان بەردەوام دەبین. لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا دەرنجامی گرنگمان بەدەستهێنا و جەختەکینەوە لەبەردەوام بوون لەسەر داواکانمان. سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە پشتگیرییان کردین.

هەموو شەڕەکان هەر پێویستە بە ئاشتی کۆتایی بێت

ئیدواردۆ سۆریس ئەندامی Gremial de Abogados :دەبێت بزانرێت شەڕەکانی ناوچەکە هەموو کاتێک ناچارە هەر بە ئاشتی کۆتایی پێبهێنرێت. بەردەوامیدان بە شەڕ قەیرانەکان قوڵتردەکاتەوە، بۆیە پێویستە ئۆجالان ئازاد ببێت بۆ ئەوەی گەلی کورد بگەیەت بە چارەسەری پرسەکانی.

داوای ئازادی تۆجالان دەکەین

کارلۆس لۆزا ئەندامی Encuentro Militante Cachito Fukman: گەلی کورد لە پێناو سەربەخۆییدا تێکۆشان دەکات. هێرشەکانی دەوڵەتانی تورک، ئێران و سوریا جێگەی قبوڵکردن نیە. پشتیوانی دەکەین لە تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ستاتۆی خۆیان و داوای ئازادی ئۆجالان دەکەین.