ئەمریکا ئامادەیە لەسەر پرسی ئوکراینا لەگەڵ روسیا کۆبێتەوە

ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا بەدوای ناکۆکی لەگەڵ ڕوسیادا ناگەڕێت و بەڕاستی دەیەوێت بە دانوستان چارەسەری قەیرانی ئۆکراین بکرێت.

جۆن کیربی، رایگەیاند وڵاتەکەی مەبەستی نیە کە ململانێ لەگەڵ ڕوسیادا بکات و دەیەوێت لە ئۆکراین بە دانوستان کێشەکان چارەسەر بکرێت، ئەوەش کاری گەلی ڕوسیایە بڕیار بدات کێ لە فەرماندەیی ئەواندا بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا پابەندە بە چارەسەر و دانوستان لە ئۆکراین، بەڵام بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی کیێڤ بۆ سەرکەوتن لە بەرەکانی شەڕدا.

ف.ق