یوتلسات پەخشی پرێس تی ڤی راگرت

مانگی دەستکردی ئوروپی یوتلسات دوای گەمارۆکانی یەکێتی بۆ سەر ئێران پەخشی کەناڵی هەواڵی پرێس تی ڤی ئێرانی راگرت، کە بەزمانی ئینگلیزی هەواڵ بڵاودەکاتەوە.

پرێس تی ڤی لە تویتێکدا رایگەیاند، کە دوای سزاکانی یەکێتی ئەوروپا پەخشی کەناڵەکەیان لەلایەن یوتلساتەوە راگیراوە.

یوتلساتیش بە راگەیەندراوێک کە بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای ناردووە راگرتنی پەخشی کەناڵی پرێس تی ڤی پشتڕاست کردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "یوتلسات، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەنجامەکانی قەبوڵکردنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا کرد لەبەرامبەر بکەرانی پێشێلکاری جدی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران".

یەکێتی ئەوروپا فەرماندەی هێزی زەمینی ئێران ژەنەڕاڵ کیومەرس حەیدەری و بەرپرسانی هێزە سەربازییەکان لە پارێزگاکانی ئێران و فەرماندەکانی سوپای ساپدارانی لە سزاکانیدا کردووەتە ئامانج.

هـ . ب