ئیسرائیل سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕادەستی قوبرس کرد

میدیایی قوبرس ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانییان لە ئیسرائیل کڕیوە و ڕۆژی سێ شەممە ڕادەستیان کراوە.

قوبرس ڕایگەیاند کە بۆ زیادکردنی توانای بەرگری لە ئیسرائیل سیستەمی بەرگری ئاسمانیان کڕیوە.
بە پێی زانیاریی میدیا هەرێمییەکان، بەشی یەکەمی سیستەمی بەرگری ڕۆژی سێ شەممە ڕادەست کراوە.
سەرۆک کۆمار نیکۆس کریستۆدۆلیدیس گوتی:“نەک تەنها لەبەر ئەوەی ئێمە وڵاتێکی داگیرکراوین، لەبەر گرنگی جیۆ ستراتیژی هەیە و ئەندامی یەکێتی ئەوروپاین، بۆ  تۆکمەکردنی هێزی بەرگریمان هەرچی پێویست بێت دەکەین".