زیاتر لە ٩٠٠ حاجی لە مەککە گیانیان لەدەستداوە

ڕاگەیاندرا کە لە سعودیە لە زیارەتی حاجییاندا بۆ ئەو وڵاتە، زیاتر لە ٩٠٠ زیارەتکاری حەج بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە. کەسوکاری ئەو حاجیانەی کە هەواڵیان لەبارەوە نیە، ڕۆژشتوونەتە نەخۆشخەکان.

زۆرینەی ئەو حاجییانەی لە هەفتەی پێشودا لە زیارەتکردنی حەجدا لە مەککە گیانیان لەدستداوە هاوڵاتی وڵاتی میسر بوون.

بە گوێرەی هەواڵەکانی ئاژانسی فرانس پرێس ژمارەی ئەو حاجییە میسریانەی گیانیان لەدەستداوە بە لایەنی کەمەوە ٦٠٠ کەس ئەبن.

بە گوێرەی هەواڵەکە مردنی ئەو ڕێژەیی حاجییان بەهۆی بەرزی پلەی گەرمای شاری مەککەوەیە کە بەرزبووەتەوە بۆ ٥١،٨ پلەی گەرمی.

ئاژانسی فرانس پرێس بە گوێرەی سەرچاوەکانی لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە ڕایگەیاندوو، لە زیارەتی ئەمساڵی حاجیاندا زیاتر لە ٩٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

. کەسوکاری ئەو حاجیانەی کە هەواڵیان لەبارەوە نیە، ڕۆژشتوونەتە نەخۆشخەکان بۆ دەستکەوتنی هەواڵ لەبارەی حاجیانی کەسوکارییانەوە.

بە گوێرەی قسەی بەرپرسانی سعودیە لەمساڵدا ١،٨ملیۆن کەس بەمەبەستی حەجکردن هاتوونەتە شاری مەککە، ١.٦ملیۆن لەو ڕێژەیە لە دەوەرەی ئەو وڵاتەوە هاتوون بۆ حەج.

هەر لەمساڵدا بە دەیان هەزار کەس بەبێ وەرگرتنی فیزای فەرمی حەج، هەوڵیانداوە فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، بەڵام ڕێگرییان لێکراوە لە جێگانەدا بمێننەوە کە وەک دامەزراوەی تەندروستی تایبەت بە حاجییان تەرخانکراوە.

لە هەمانکاتدا وڵاتانی ئێران، سەنیگال، ئەندەنوزیا و تونسیش لەو وڵاتانەن کە لەمساڵدا ڕێژەیەکی زۆری هاوڵاتیانیان لە حەجدا گیانیان لەدەستداوە.