ئاماری قوڕبانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەزیادبووندایە: تا ئێستا ٧٢٣ کەس

ژمارەی قوڕبانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ٧٢٣ کەس بەرزبووەوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوی کۆمسیۆنی تەندروستی نەتەوەیی چین، تا ئێستا ٧٢٣ کەس بە هۆی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ٣٤ هەزرو ٥٤٦ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لە چین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٦ کەس بە هۆی ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە. زیاتر لە ٣ هەزار حاڵەتی نوێش تۆمارکراوە.

دوای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، لە ناو کەشتیەکدا لە ژاپۆن حاڵەتێک تۆمار کرابوو.

لە کەشتیەکەی ژاپۆندا بە ناوەی Dîamond Prîncess تا ئێستا ٦١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لە ئێستادا گەماڕۆدراوە و ڕێگا بە سەرنشینەکان نادرێت لە کەشتیەکە دابەزن.

لە ویلایەتی هوبای شاری ووهان نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەس گەماڕۆدراون و پەیوەندیان بە جیهانی دەرەوە پچڕاوە.

ئەو پزیشکەی ڤایرۆسەکەی دۆزیەوە، گیانی لەدەستدا

مردنی ئەو دکتورەی لە ووهان ڤایرۆسەکەی دۆزیەەوە، ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

دکتور لی ڤیرۆس کاتێک لە ووهان کاری دەکرد، ڤایرۆسەکە لە نەخۆشێکەوە بۆ ناو لەشی گواستراوەتەوە. ئەو پزیشکە ڕایگەیاندبوو وەک ڤایرۆسی سارە و بڵاو دەبێتەوە. لەبەرئەوە لە سەرەتادا پۆلیسی چین هەڕەشەی لێکردبوو و رایانگەیاندبوو، زانیاری هەڵە بڵاودەکاتەوە.

تورکیا هاوردەکردنی لە چین راگرت

تورکیا هەرجورە هاوردەکردنی گۆشتی ئاژەڵ  و ئاژەڵی زیندوو و شیرەمەنەی لە چینەوە بۆ ماوەیەکی نادیار راگرت.

ف.ق