ئاگری دارستانەکانی سیبیریا بەردەوامە

لە هەرێمی سیبیریای ڕووسیا ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە مانگی کانوونی دووەمەوە بەردەوامە.

لە هەرێمی سیبیریای ڕووسیا ڕۆژ بە ڕۆژ گۆڕەپانێکی زیاتری دارستانەکان دەسووتێت.

تا ئێستا چەندین دۆنمی دارستانەکان سووتاون و زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.

بەرپرسانی خزمەتی پاراستنی دارستانەکان و ئاسمانی ڕایانگەیاند کە لە ١١ی تەموزەوە تا ئێستا ١٣٦ جار ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوەکە بەڵام ٤٣٠٠٠ هکتار دارستان سووتاوە. بۆ ئەوەی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، تەقەمەنی بەکارهێنراوە. هەروەها هەوڵ دەدرێت هەور دروست بکرێت بۆ ئەوەی باران ببارێت.

ڕێکخراوی کۆپیرنیکوس باسی ئەوەی کرد کە لە مانگی کانونی دووەمەوە لە سیبیریا بەهۆی گەرمبوونی کەشوهەواوە ئاگرکەوتووەتەوە.

لە ناوەڕاستی حوزەیرانەوە ئاگرەکە لە هەریمەکە زیاتر بڵاوبووەتەوە، بە تایبەتی لە هەریمی باکوری ڕۆژهەڵاتی سیبیریا.

ف.ق