ئه‌ناركیست ویلیەم ڤان سپرۆنسن ( ٦٩ ساڵان) کاتێک دەیەویست لە دژی ناوەندی ده‌ستگیركردنی کۆچبەران له شاری تاکۆما-ی دوورگه‌ی ڤاشۆنی واشنتۆن چالاکییەکی تەقینەوە ئه‌نجام بدات، لە لایەن پۆلیسەوە کوژرا.
باس لەوە دەکرێت کە ویلیەم ڤان سپرۆنسەن ویستوویه‌تی لە ناوەندی دەستگیرکردنی کۆچبەران تەقینەوەیه‌ك ئه‌نجام بدات. ئەو ناوەندە لەمێژە کار لەسەر ناردنەوەی کۆچبەران دەکات بۆ وه‌ڵاتانی خۆیان. ٦ کاتژمێر پێش كوژرانی سپرۆنسن، لە دژی سنووربەدەرکردنی په‌نابه‌ران چالاکییەكه بەڕێوەچوو. ٤ پۆلیس هەموو مه‌خزه‌نی فیشه‌كه‌كانیان لە ڤان سپرۆنسندا بەتاڵ کرد. له ئه‌نجامدا سپرۆنسن له‌لایه‌ن پۆلیسەکانەوە كوژرا.
دوای كوژرانی ئه‌و ئه‌ناركیسته، مانیفێستێكی ناوبراو ئاشكرابوو كه لە ١٣ی ته‌مووزی ٢٠١٩/ ٢٢ی پووشپەڕ نووسیویه‌تی. تیایدا ستایشی یەپەژهی كردووه کە لە ڕۆژئاوای كوردستان هێزی پاراستنی ژنانە.
لە مانیفێسته‌كه‌دا هاتووه:
«شتی هەڵە هەیه و هی ڕاستیش... کاتی جموجۆڵه لە دژی هێزه خراپه‌كاره‌كان. من خهیاڵپهرستێكم و باوه‌ڕ به خۆشه‌ویستی و ڕزگاری دێنم. من بڕوام وایه سه‌رده‌كه‌وین. له‌به‌رئه‌وه‌ی شۆڕشگێڕم زۆر به‌خته‌وه‌رم. ده‌بێ هه‌موومان سه‌یری وێنه‌ی قاره‌مانانی یه‌په‌ژه بكه‌ین. ده‌بێ بله‌رزین و بیربكه‌ینه‌وه كه ئایا ناتوانین خه‌یاڵه‌كانمان به‌دی بێنین؟ لەو ڕۆژانەدا هۆلیگانە فاشیستەکانی دەوڵەت و ئەوانەی دەوڵەت پشتگیری‌یان دەکات، لە کۆڵانەکان هێرش دەکەنە سەر خەڵک، لەم ڕۆژانەدا گەشەکردنی فاشیزم دەبینین.»
s.m