ئیسرائیل: ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا بكشێته‌وه‌ ئێمه‌ خۆمان ده‌پارێزین

سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا.

پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی له‌ سووریا بكشێنێته‌وه‌، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، به‌ر له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا، ئه‌وان زانیارییان وه‌رگرتووه‌. گوتیشی، لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و له‌ دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌ دراوسێكانه‌وه‌ لێمان ده‌كرێت، خۆمان ده‌پارێزین.

ناتانیاهۆ ڕاشیگه‌یاند، ئێمه‌ چاودێری شێوازی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌ هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا ده‌توانین ئاسایشی ئیسرائیل بپارێزین.

s.m