ئیمارات و یونان مانۆری هاوبەشی سەربازی ئەنجام دەدەن

ئیمارات عەرەبی و یونان هەفتەی داهاتوو مانۆرێکی هاوبەشی سەربازی ئەنجام دەدەن.

بەرپرسێکی سەربازی یونان بە ئاژانسی (ئەی ئێف پی) ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوودا ئیماراتی عەرەبی فڕۆکەی ئێف ١٦ بۆ یونان دەنێریت و وتی، فڕۆکە جەنگیەکانی ئیمارات لە دوورگەی گیریت جێگیر دەکرێن.

بەرپرسە سەربازیەکە ئاماژەی بەوەدا کە مانۆرە هاوبەشەکە لە لایەن وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی هەردوو وڵاتان ئەنجام دەدرێت. لە نێوان هەردوو وڵاتدا لە ڕووی ئابۆریشەوە هاوکاری زۆر هەیە.

فەڕەنساش لە هەفتەی ڕابردووە ڕایگەیاندبوو بۆ پشتگیریکردن لە یونان دوو کەشتی و فڕۆکەی شەڕ بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕەوانە دەکات.

ف.ق