ئەردۆغان لە بەرلین وکۆڵن-ی ئەڵمانیا شەرمەزاردەکرێت

ڕەجەب تەیەب ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژانی ٢٨و٢٩ی ئەیلوول/٧و ٨ی خەزەڵوەر بەفەرمی سەردانی وەڵاتی ئەڵمانیان دەکات. چاوەڕوان دەکرێت کە بەڕەنگێکی گرسەیی لە شارەکانی کۆڵن و بەرلین لەدژی ئەردۆغان چالاکی ئەنجام بدرێت .

 

ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژانی ٢٨ و٢٩ی ئەیلوول/٧و٨ی خەزەڵوەربەفەرمی سەردانی ئەڵمانیا دەکات. دوای ئەوەی کە بەرنامەی سەردانەکەی ئەردۆغان ئاشکرا کرا، جێگە وشوێنی چالاکییەکەن لەدژی ئەردۆغان-یش ئاشکرا کرا.قەراروایە کە چالاکیەکان بەدروشمی "ئەردۆغان بەخێر نەیت" دەست پیبکات.

بۆئەوەی کە چالاکی شەرمەزارکردنی سەردانەکەی ئەردۆغان ئەنجام بدرێت چالاکییەکان بەدروشمی" ئەردۆغان بەخێر نەییت" دەست پێدەکات.

وێڕای کوردستانیان و تورکەکانی ئەڵمانیا، چاوەڕوان دەکرێت کە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە نەتەوەکانی دیکەوە دەست بە خۆپیشاندان بکەن.

ڕۆژی شەممە ٢٩ی ئەیلوو/٨ی خەزەلوەرلەشاری کۆڵنی ئەڵمانیا چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجام دەدرێت. ئەردۆغان لەو ڕۆژەدا لەگەل لایەنگرانی خۆی کۆدەبێتەوە. هێشتا کاتی وشوێتنی خۆپیشاندانی شاری کۆڵن ئاشکرا نەکراوە.

پلاتفۆرمی " ئەردۆغان بەخێرنەییت" دەستنیشانی کرد کە لەجێگەی ئەوەی کە لە بەرلین بە سەر فەرشی سووردا پێشوازی لەئەردۆغان بکەن دەبێت بدرێتە دادگای تاوانی جەەنگی.

ک-ش