ئەمریکا: رووسیا و سوریا دەیانەوێت ئاگربەستى ئیدلب کۆتایى پێ بێت

ئەمریکا رایگەیاند، رووسیا ئیدعای ئەوە دەکات لە ٢٤ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ چەکی کیمیایى لە حەلەب بەکارهێنراوە، بۆیە دەیەوێت ئاگربەستى ئیدلب کۆتایى پێ بێت.

رۆبێرت پاڵادینۆ وتەبێژی وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند "هێرشەکەى ٢٤ی تشرینى دووەم لە حەلەب لە دژی رژێم، کە ئیدعای ئەوە دەکرێت چەکی کیمیایى تیادا بەکارهێنراوە، 'پڕوپاگەندەیەکی رەشە'،".

پاڵادینیۆ راشیگەیاند، ئیدعای ئەو هێرشە لەلایەن رژێمى سوریا و رووسیاوە دەکرێت و ئامانجیان ئەوەیە ئاگربەستى ئیدلب تێکبدەن.

وتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئیدعای ئەوەیکرد، لە هێرشەکەى رۆژی ٢٤ی تشرینى دووەمدا، رووسیا و هێزەکانى رژیم لە دژی گەل بۆمبی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە، بەڵام رژێم و رووسیا دەیانەوێت بە پاساوی هێرشى کیمیایى گروپە چەکدارەکانى ئیدلب، کۆتایى بە گروپە "ئۆپۆزسیۆنەکان" بهێنن.

ر.م