ئەمریکا ٥هەزارپۆلیس رەوانەی سنوورەکانی مەکسیک دەکات

بەهەزاران پەنابەرلە وەڵاتی هوندۆراس لە ڕۆژی ١٣ی تەشرینی یەکەمەوە بەرەوسنووری ئەمریکا بەڕێکەوتوون. راگەیەنرا کە دەوڵەتی ئەمریکا بۆپێشگرتن لە هاتنی پەنابەران بۆناوخاکی ئەمریکا ٥ هەزارهێزەی پۆلیسی ڕەوانەی سنوورەکانی خۆی لەگەل مەکسیک کردووە.

زیاترلە ٥هەزارپەنابەری هوندۆراس-ی بۆئەوەی کە خۆیان بگەێننە وەڵاتی ئەمریکا بەرەوشاری نێتەپەج لەباشووری مەکسیک بەڕێکەوتوون. بەشێکی مەزن لە کاروانی کۆچبەران لەسەرسنووری گواتمالا لەلایەن پۆلیسی مەکسیکەوە پێشیان پێگیراوە.

کۆچبەران سوورن لەسەرئەوە کە خۆیان بگەێننە ئەمریکا. ژمارەیەک لە کۆچبەران بە ئۆتۆمبێل بەرەوسنوورەکانی ئەمریکا بەڕێکەوتوون. زۆربەی کۆچبەران کە لەگەل میدایاکاندا قسەیان کردووە ڕایانگەیاندووە کە سەرەڕای ئاستەنگییەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکا ئەوان درێژە بە سەفەرەکەی خۆیان دەدەن.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بۆئەوەی پێش لە شەپۆلی کۆچبەری بگیردرێت، ئەوان ژمارەی سەربازوپۆلیسەکانیان لەسەرسنوورەکان زۆرتردەکەن. بەپێی ڕاگەیەنراوی پێنتاگۆن، ژمارەی هێزەکانی سەرسنوورکە پێشتر ٨٠٠ کەس بوون بۆ ٥هەزار کەس زیادکراوە.

ترامپ هەفتەی پێشوو ڕایگەیاندبووکە کۆچبەران بەنیازن وەڵاتەکەمان داگیربکەن.

لە سەرسنووری مەکسیک وئەمریکا تێکهەڵچوون لەنێوان پۆلیس و پەنابەراندا ڕوویدا ولە ئەنجامدا یەک کەس کوژرا و ژمارەیەک پەنابەربریندار بوون .

ک-ش