ئەمساڵ لە ئەتلەنتیکا زریان و گەردەلوولی گەورە ڕوودەدەن

بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، وەرزی زریان و گەردەلوول لە ئەتلەنتیکا بە پێی پێشبینیەکان چالاکتر دەبێت و لەنێوان مانگەکانی ٧ و ١١ دا زریانی زۆر گەورە دروست دەبن.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکانی باوەندی کەشوهەوا و زەریاکانی نەتەوەیی ئەمریکا  ئەمساڵ زریان و گەردەلوولی گەورە ڕوودەدەن.

ناوەندەکە ئاشکرای کرد، بە پێی دۆخی دوایی ئەمساڵ لە زەریای ئەتلەنتیکا لەنێوان مانگەکانی ٧ و ١١ دا زریانی گەورە ڕوودەدەن. خێرایی ٣ بۆ ٦ زریانیش نزیکەی ١٧٨ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبن. ناوەندەکە کە ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە، سەخترین پێشبینی بۆ ئەمساڵ کردووە. لە حاڵەتی ئاساییدا لە ساڵێکدا ٦ زریان ڕوودەدەن کە ٣ زریانیان گەورەن.

هەروەها باسی ئەوە کرد تا مانگی تشرینی دووەم بە گشتی ١٣ تا ١٩ گەردەلوول ڕوودەدەن.

ف.ق