ئەنجومەنی ئاسایشى نێودەوڵەتى ئاگربەستى لە سوریا ڕاگەیاند

ئەمڕۆ بەکاتی ئەمەریکا بەرامبەر بە ئەمشەو بەکاتی ئەوروپا و کوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشى نێودەوڵەتى سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان، بەکۆی دەنگ پڕۆژە بڕیارى ئاگربەستى لە سووریای پەسەند کرد.


ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بەکۆی هەر ۱٥ ئەندامەکەی، بڕیاری دا، لە سەرتاسەری سوریا  ئاگربەستێکی ۳۰ ڕۆژە بخرێتە واری جێبەجێکردنەوە. بە گوێرەی بڕیارەکە، دەبێت لەو ماوەدا، لایەنە بەشەڕ هاتووەکان، خێرا شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگرن و ڕێگە  بە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان بدەن، تا هاوکاری خێرای مرۆیی بگەیەننە ناوچەکانی شەڕ.


پێشنیاری ئاگربەستەکە، لە دوای هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین و ڕوسیا و سووریا بۆ سەر غوتەی ڕۆژهەڵات برایە ئەنجومەنە و لە پاش چەندین جار گۆڕانکاری تێیدا ئینجا بە کۆی دەنگ پەسەند کرا.

هـ.هـ