ئەگەری هەیە بەنداوی نیل ببێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی هەرێمی

بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو لەسەر بەنداوی ئەسیوپی کەلەسەر ڕووباری نیل دروستکراوە، مەترسی هەیە شەڕ لەنێوان سوودان، میسر و ئەسیوپی دروست ببێت.

حکومەتی ئەسیوپی لەسەر رووباری نیل کە بۆ میسر و سوودان سەرچاوەیەکی ژیانییە، بەنداوێکی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە ناوی (Ronesans a Etiyopya)دروستکردووە. بەرپرسانی سێ وڵاتەکە دوای دروستکردنی بەنداوەکە کۆبوونەوە، بەڵام ئەنجامیان بەدەست نەهێنا.

بە پێی میدیای ئەسیوپی دوای کۆبوونەوە سێ قۆڵیەکە، ئاو لە بەنداوەکە کۆدەکرێتەوە.

لە کاتێکدا کە میسر ڕایگەیاند پێویستە لەسەر دروستکردنی بەنداوەکە زانیاری بڵاوبکرێتەوە، سوودانیش هەموو چالاکیەکی بۆ دروستکردنی بەنداوەکە شەرمەزار کرد.

وەزیری کشتوکاڵی سوودان رایگەیاندبوو، لەسەر سنور ڕێژەی ئاوی ڕووباری نیل زۆر کەم بووە و هەموو ئاوەکە لە بەنداوەکەی ئەسیوپی کۆبووەتەوە.

بەرپرسانی میسریش بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری نیل هوشداریان بە حکومەتی ئەسیوپی داوە.

ف.ق