ئەڵمانیا؛ ئەبێ شەڕ لە سووریا ڕاگیرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا: دەبێ شەڕی سووریا بە عەفرین-یشەوە بەپەلە ڕاوەستێنرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ڕاگەیەنراوێکی دەربارەی بارودۆخی سووریا بڵاو کردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕەخنە لە ڕووسیا دەگیرێت کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، داواکارییەکانی ئاگربەستی قەتیس کردووە. لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکەدا باس لەوە دەکرێت کە تەنیا لە غوتەی ڕۆژهەڵات سەدان هەزارهاووڵاتی مەدەنی لە نێو شەڕدا دەژین. وەزارەتەکە ئاشکرای دەکات کە تێناگەین بۆچی لە ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری ئاگربەستی نەدا. خۆ بە جێهێنانی خاڵە بنەڕەتییەکانی جاڕنامەی مافە مرۆڤییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، نابێ ببێتە مژاری گفتوگۆ لەسەر کردن.

لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە؛ مافە مرۆڤیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێک لە خاڵە بنەڕەتییە هەرە بەنرخەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییە و زۆر گرینگە کە هاوکاری مرۆیی بگاتە هەموو ناوچە جیاوازەکانی سووریا. هەر بۆیە ''چ لە غوتە و چ لە عەفرین، ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کۆتایی بە شەڕکردن بێنن".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا جارێکی باسی تێگەیشتن لە گوایە ''ڕەوایەتی بەرژەوەندییە ئەمنی"یەکانی تورکیا کراوە و ڕاگەیەنراوە کە نیگەرانی تەشەنە کردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانن. هەروەها دەربارەی عەفرین-یش، هاتووە؛ ''بارودۆخی عەفرین، کێشەیەکی سیاسی و ئاڵۆزە، کە دەبێ بەپەلە چارەسەرییەکی سیاسی بۆ ببیندرێتەوە".