ئەڵمانیا؛ داوای کۆتایی هێنان بە شەڕی عەفرین وغوتەی ڕۆژهەڵات دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، دەربارەی گەمارۆدانی عەفرین، بە ڕاگەیەنراوێک ئاشکرای کرد؛ گەمارۆ خستنە سەرعەفرین، ئێش و ئازاری خەڵکی مەدەنی قورستردەکات

 

وەزارەتی دەروەوەی ئەڵمانیا، ئاماژە بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەکات و داوای لە ڕژێمی سووریا کرد کە هێرشەکانی ڕابگرێت و ڕێگەیەک بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆڤییەکان بکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوە ئاشکرای دەکات؛ ئەو زانیاریانەی لە عەفرینەوە پێمان دەگات ''جێگەی نیگەرانی گەورەن'' و سەرەڕای تێگەیشتنمان بۆ ئاسایشی تورکیا، پیویستە تورکیا لە کوشتنی خەڵکی سیڤیل خۆی بپارێزێت.

''ئەو زانیارییانەی لە عەفرین-ی باکووری سووریا پێمان دەگات، بە توندی نیگەرانی کردووین. سەرەڕای بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی تورکیا-ش، ئێمە لەو باوەڕەداین ئەو گەمارۆیەی دەخرێتە سەر عەفرین، ئێش و مەینەتی گەلی مەدەنی قورستر دەکات''.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا، داوا لە هەموو لایەنەکانی سووریا کراوە کە کۆتایی بە شەڕبێنن.