بڕوکسێل؛ شاری پێکەوە ژیانی ١٨٠ نەتەوەی جیاواز

ئەنستیتۆی لیکۆڵینەوەی هونەری بروکسیل- بلژیکا، دەربارەی شارەکە برۆشوورێکی ئامادەکرد. بەو پێیە لە شاری برووکسل خەڵکی ١٨٠نەتەوەی جیاوازدەژین.

لەو کاتالۆگەدا کە بەنێوی ''مینی – بروو ٢٠١٨'' بڵاوکراوەتەوە، دەربارەی هەژماری دانیشتووان، بەرهەمهێنان، ئابووری و زۆرێک لایەنی دیکە لە شارەکەدا زانیاری تێدایە. ئامارەکانی نێو بروشوورەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧/١٢ی بەفرانباری ١٣٩٥وە بە بنەما گیراوه.

بەپێی ئەو ئامارە، هەژماری دانیشتووانی شارەکە لە ٢٠١٧دا ١میلیۆن و ٢٠٠هەزار کەس بووە. لە هەرێمی پێتەخت خەڵکی ١٨٠نەتەوەی جیاواز دەژین و شارەکە وەک شارێکی جیهانی وایە.

هەژماری خەڵکی نەتەوە جیاوازەکان لە برووکسل ٤١٤هەزار و ١٤٩ کەسە. ئەو هەژمارە لەچاو ساڵی پێشووتر کە ٤١١هەزار و ٧٠٥ کەس بووە، زیادی کردووە. لە نێو نەتەوە دەرەکییەکاندا، هەژماری هەرە زۆر خەڵکی فەڕەنسین.

١٥.٢ خەڵکی فەرەنسا، ٩.٣ خەڵکی ڕۆمانیایی، ٧.٩ ئیتالیایی و ٢.١یش خەڵکی تورکیان.