بەرگری لەشی ئەو کەسانە دەگۆڕێت کە تووشی ئیبۆلا دەبن و چاکدەبنەوە

بەپێی لێکۆلینەوەیەک، بەرگری لەشی ئەو کەسانەی تووشی ئیبۆلا دەبن و چاکدەبنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ دەگۆڕێت.

پرۆفیسۆر ییەس لیڤی و یوریلی ویدمەن لێکۆلەرانی فەڕەنسی و ژمارەیەک لێکۆلێنەری گینەیی لێکۆلینەوەکەیان ئەنجامدا و ئەنجامەکەشیان لە کۆڤاری ناتور کۆمینیکەیشندا بڵاو کردەوە. لێکۆلینەوە لەسەر ٨٠٤ کەس ئەنجامدراوە کە لەنیوان ٢٠١٣ و ٢٠١٦دا تووشی کۆرۆنا بوون و چاکبوونەتەوە و لێکۆلینەوە لەسەر ئەوەکراوە، ڤایرۆسەکە لە ماوەیەکی درێژدا کاریگەریەکی چۆن لەسەر مرۆڤ دروست دەکات.

نمونە لە خوێنی ئەو کەسانە وەرگیراوە کە ٢ ساڵ بوو تووشی ئیبۆلا ببوون و هیچ کاریگەریەکی ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا نەدۆزرایەوە و گۆڕانکاری لە بەرگری لەشیاندا دروست ببوو.

بەپێی لێکۆلینەوەکە سیستمی بەرگری ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون و چاکبوونەتەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە نەبوون زۆر جیاوازە. خانەی خۆپاراستن و ئەنتیکۆرای بەناوی ئای جی جی کەسی تووشبوو گۆڕاوە.

بەپێی لێکۆلینەوەکە بە درێژایی تەمەنی کەسی تووشبوو، تووشی هەندێک نەخۆشی تری وەک ئازاری ماسولکە و ئێسقان دەبێتەوە.

ف.ق