ترامپ دۆخی نائاسایی نەتەوەیی لە بەرامبەر ئێراندا درێژ کردەوە

دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بە دەرکردنی فەرمانیێک "دۆخی نائاسایی نەتەوەیی لە بەرامبەر ئێران" بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە.

دوێنێ دوناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بە دەرکردنی فەرمانیێکی جێبەجێکارى "دۆخی نائاسایی نەتەوەیی لە بەرامبەر ئێران" بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە، ئەم فەرمانە لە ١٤ تەشرینی دوویەمی ساڵی ١٩٧٩ بۆ جاری یەکەم دەرکرا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە وساڵانە بڕیارى درێژکردنەوەى بۆ دەردەچێت.

لە ناو پەیامەکەداهاتووە:"پەیوەندییکانی ئێران و ئەمریکا هێشتا نەگەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی و کارەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتن نامەی ١٩ی تشرینى دووەمى ١٩٨١ لە ئارادایە ".

ئاماژەی ترامپ بە ڕێککەوتنەکەی جەزایرە کە ئێران و ئەمریکا ١٩ی تشرینى دووەمى ١٩٨١ واژۆیان کرد، بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی کارمەندان و دپلۆماتە بەبارمتە گیراوەکانی باڵیوزخانەی ئەمریکایە لە تاران کە دوای ٤٤٤ ڕۆژ ئازادکران و گەڕانەوە وڵاتەکەیان.