تەرمی دوو شەڕڤانی شەهیدی یەپەگە گەیشتنەوە لەندەن
تەرمی ئۆلیڤەر هاڵ بە نازناوی جانشەڕ زاگۆر کە لە ڕۆژی ٢٥ی مانگی ١١دا شەهیدبوو، جەک هۆمڵز بە نازناوی شۆڕش ئامانۆس کە لە ڕۆژی ٢٣ی مانگی ١٠دا شەهید ببوو، گەیشتنەوە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
تەرمی ئۆلیڤەر هاڵ بە نازناوی جانشەڕ زاگۆر کە لە ڕۆژی ٢٥ی مانگی ١١دا شەهیدبوو، جەک هۆمڵز بە نازناوی شۆڕش ئامانۆس کە لە ڕۆژی ٢٣ی مانگی ١٠دا شەهید ببوو، گەیشتنەوە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
شەهید جانشەڕ زاگۆر لە کاتی ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی ڕەقە لە مینە چێندراوەکانی چەتەکان و شەهید شۆڕشیش لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقەدا شەهید بوون، تەرمی ئەو دوو شەڕڤانە شەهیدە گەیشتنەوە لەندەن و ڕادەستی خانەوادەکانیان کرانەوە.
لە فڕۆکەخانەی لەندەن لەلایەن خانەوادەی شەهیدەکانەوە پێشوازی لەو دوو تەرمە کرا، پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، ڕاگەیاندنەکانی بەریتانیا گرنگی زۆریان دا بە گەیشتنەوەی ئەو دوو تەرمە بۆ لەندەن و ڕوماڵیان کرد.
ئەو دوو شەهیدە وا بڕیارە لە گۆڕستانی پۆرمووس دا بە خاک بسپێردرێن.