خاچی سوور لە دورگەی 'گۆتلەند'، بۆعەفرین چالاکی دەکات

خاچی سوور، بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان، لە دورگەی گۆتلەند-ی سوید، خۆپێشاندانێک ڕێک دەخات.

لە خۆپێشاندانەکەدا هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەرعەفرین و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی شەرمەزار دەکرێت و پشتیوانی خۆشیان بۆ بەرخۆدانیی عەفرین ڕادەگەیەنن.

لە ماڵپەڕی ئینتێرنتی دورگەی گۆتلەنددا، بەومەبەستە ڕاگەیەنراوێک بڵاو کرایەوە و ڕاگەیەنرا؛ دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و لە دژی خەڵکی مەدەنی شەڕی لەناوبردنی دەست پێکردووە. هەروەها ڕەخنەش لە هەڵوێست و بێدەنگی یەکێتیی ئەورووپا لە مەڕئەوهێرشانە گیراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە؛ یەکێتیی ئەورووپا و وەڵاتانی دیکەی ئەندام لەو یەکێتییەدا بۆ ئەوەی پێش لە هاتنی پەنابەران بگرن، نایانەوێ تورکیا لە خۆیان بڕەنجێنن. داوش لە خەڵک کراوە کە پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین بکەن ''تۆش وەرە و پشتگیری خۆت پێشان بدە. وەرە و بۆ ئاشتی و ئازادی خۆپێشاندانێک ساز بکە".

خۆپێشاندانەکە کاتژمێر ١٦:٠٠ی ڕۆژی هەینی ٢٣ی شوبات/٤ی ڕەشەممە لە دورگەکە بەڕێوە دەچێت.

دورگەی گۆتلەند لە دەریای بالتیکە و بە گشتی ٥٨هەزار دانیشتووی هەیە.