درونی وەک باڵندە دروست دەکرێت

زاناکانی ئەمریکی ئامادەکاری دەکەن جۆرە درونێک دروست بکەن کە باڵی هەبێت و وەک باڵندە بفڕێت.

لە دوو گۆتار لە گۆڤارەکانی  Sîence و Sîence Robotîcsدا هاتووە، زانا ئەمریکیەکان بەنیازن درونی هاوشێوەی باڵندە دروست بکەن.

دێڤید لەنتینک پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ستانفۆرد کە لەهەمانکاتدا نووسەریشە، ڕایگەیاند، ئەوان ڵێکۆلینەوەیان لە پیستی کۆتر کردووە. لەنتینک وتی، "٤٠ پەڕی ڕاستەقینەی کۆتر لە دروستکردنی درونەکەدا بەکاردەهێنرێت کە ناوی (PîgeonBot)ـە.

بە پێی گۆتاری دێڤید لەنتینک، ئامانجەکە ئەوە، درونەکان وەک باڵندە خاوەنی پەڕ و باڵ بن و بتوانن پەنجەی قاچەکانیان بەکاربهێنن.

پسپۆڕان دەیانەوێت درونەکان بتوانن بە ئاسانی باڵەکانیان لە کاتی فڕیندا بەکاربهێنن.

ف.ق